گڵێنه‌ی شاعیر
م ئێسته‌کانه پاکی با بیبا ئه‌گه‌ر خه‌رمانی عومر
به‌مه‌رگی تۆ مچوڕ کیشم به‌دڵدا نایه، با بیبا
هونه‌ر گه‌ر خۆی په‌رێشانی نه‌بایه له‌م وڵاته‌یدا
به‌شی من بۆ ده‌بوو چاره‌ڕه‌شی و خانه‌خه‌رابی با
له‌کوێ حاڵی من و تۆ وا ده‌بوو ئه‌ی خۆ‌په‌رست ئێستا
ئه‌گه‌ر دنیا ئوسوول و قاعیده و نه‌زم و حیسابی با
به‌جامێ باده تێر نابم ، گه‌ر مه‌یلت هه‌یه ساقی
گڵێنه‌ی خۆم ده‌نێرمه خزمم‌تت، بۆم تێکه با بیبا
وه‌به‌ر من نایه‌ڵێ ڵیره‌ش مه‌ی و ساقی جه‌نابی شێخ
ده‌نا له‌ولا شه‌راب و حۆری با هه‌ر بۆ جه‌نابی با
هه‌موو عومری ئه‌به‌د تێیدا نییه خۆشی ده‌مێک مه‌ستی
خدر ئاوی حه‌یاتی بۆ چ بوو فێری شه‌رابی با
ماموستا هیمن
شینی گۆران
هه‌ر له بۆتانه‌وه هه‌تا سۆران
هه‌موو سۆرانی شینه بۆ گۆران
هه‌ر له کوێستانه‌وه هه‌تا گه‌رمێن
یه‌خه‌مان دادڕاوه تا دامێن
له جزیره هه‌تاکو به‌حری ڕه‌ش
نییه کیژێ سه‌ری نه‌نابێ له هه‌ش
له دیاربه‌کره‌وه هه‌تا ورمێ
سه‌ر به‌قوڕ ، مل به‌کوێنه نێر و مێ
هه‌ر له که‌رکوکه‌وه هه‌تاکو سنه
شین و ڕۆڕۆ و فغانی پیاو و ژنه
له مه‌ریوانه‌وه هه‌تا زێبار
وه‌ک زرێبار چاوی کوردی هه‌ژار
هه‌ر له زاخۆ هه‌تاکو کرماشان
پرسه‌یه، ماته‌مه، به‌خۆدادان
له مه‌هاباد هه‌تا سلێمانی
ناڵه ناڵه له‌باتی گۆرانی
هه‌ر له بێجاڕه‌وه هه‌تا شه‌مزین
کچ و کوڕ لاو و پیری کورد شه‌مزین
له شنۆوه هه‌تاکو سه‌نجابی
تووشی کوردێکی بێ که‌سه‌ر نابی
هه‌ر له هه‌ولێره‌وه هه‌تا پاوه
نه‌ته‌وه‌ی کورد په‌شێوه ، تاساوه
جا چلۆن دڵ به‌خه‌م نه‌بین نه‌گرین
جا چلۆن کۆری شینی بۆ نه‌گرین
شاعیرێک بوو به‌نرخ و بێ وێنه
بیری ڕۆشن بوو چه‌شنی ئاوێنه
شاعیرێک بوو به‌جه‌رگ و هه‌ڵکه‌وتوو
پێشڕه‌وی گه‌ل بوو نه‌ک له‌گه‌ل که‌وتوو
تاکی که‌م بوو له جوان په‌رستیدا
وه‌کو مێو بوو وشه ده‌ستیدا
هه‌ستی پاک مێشکی تازه بێری نوێ
شێعری پڕ سۆز قسه‌ی به‌تام و خوێ
دڵته‌ڕ و خۆش خه‌یاڵ و ناسک بین
به‌هونه‌ر شاره‌زا ، وشه ڕه‌نگین
پێم په‌ری شێعر و مۆسیقا تۆران
بۆیه بردیانه‌وه سه‌رێ گۆران
یا خودای جوانی تووڕه بوو لێمان
ئه‌و چرایه‌ی ڕه‌وا نه‌دی پێمان
ڕۆژگار گه‌وهه‌ری وه‌بن گڵ دا
داخی ئه‌و مایه‌وه له‌ناو دڵدا
داخه‌که‌م ئه‌و بڵێسه دامرکا
که خه‌ریک بوو وڵاتی ڕوونتر کا
ڕۆیی گۆرانی خۆشه‌ویست ڕۆیی
شین و ڕۆڕۆی گه‌لی نه‌بیست ڕۆیی
ڕۆیی بێ وه‌ی گه‌لی بکا به‌مراد
ڕۆیی بێ وه‌ی ببینێ کورد ئازاد
ڕۆیی ئاواتی برده بن گڵی ڕه‌ش
ڕۆیی کورد ماوه بێ که‌س و بێ به‌ش
حاجی ، گوران و پیره‌مێرد مردن
" داخه‌که‌م کوردی ئێمه هه‌ر کوردن "
کوردن و تووشی ڕۆژی ته‌نگانه‌ن
مه‌ردن و دیلی ده‌ستی بێگانه‌ن
ورده‌واڵه
دڵی شاعیر
دڵی شاعیر وه‌کو ئاوێنه ده‌چێ
گوڵه‌که‌م تۆ دڵه‌که‌م مه‌شکێنه
ڕاسته زۆر ناسکه ئه‌مما که شکا
وه‌کو خه‌نجه‌ر ده‌بڕێ ئاوێنه
بۆ چمن
ئه‌ی خودای گه‌وره خالیقی بێ چون
ئه‌ی ئه‌وه‌ی دات به‌ئێمه زار و قوون
یا ئه‌وان بگره یا بکه تێرم
تێر نه‌بم بۆ چمن سه‌ر و ژێرم
بۆ کچه کوردێک
کچه کوردێکی نه‌شمیل و له‌باری
به‌وه‌ی نییه ماوه‌یێکه چوویه شاری
ئه‌گه‌ر پێت خوشه هه‌روا بتپه‌رستم
نه‌که‌ی لاده‌ی له دابی کورده‌واری
دیلی دیل
ئه‌سیری بسکی ئاڵۆزی کچه کوردێکی نه‌شمیلم
ته‌ماشا که‌ن چ سه‌یرێکه به‌ده‌ستی دیله‌وه دیلم
شنه
شنه نه‌بزێوی سه‌ری بسکی ڕه‌شی
که له‌سه‌ر ڕوومه‌تی ئارامی گرت
گوی مه‌ده ئه‌و قسه کۆنه‌ی که ده‌ڵێ :
له‌شکری کافره ئێسلامی گرت
په‌ری ئازادی
شینم گه‌لێک گێڕا و شادی‌م که‌م دیوه
خۆشی ده‌ڵێن هه‌یه ، به‌ڵام نه‌مدیوه
هه‌ڵوه‌دا بووم له دووی په‌ری ئازادی
تووشی نه‌بووم نه له‌و‌دیو نه له‌مدیوه
كوردستان ئه‌ی نیشتمانم
هێزی دڵ ئارامی گیانم
جێی سه‌ر بلـیندی و شانازی
تا دڵ ده‌خوازێ دڵخوازی
گوڵی پشكوتووی بێ پاییز
سیس نابی و ناوه‌ری هه‌رگیز
مێشكم ، هه‌ستم ، بیرم، ژینم
بۆ تۆن ئه‌ی گیانی شیرینم
تا زیندووم هه‌رتۆی مه‌به‌ستم
خۆشم ده‌وی ده‌ت په‌ره‌ستم
بشمرم له‌شی به گڵ بوو
ده‌ڕوێنێ چه‌ند گوڵ و دڕو
گوڵم بۆ ده‌ستی دڵدارت
چه‌قڵم بۆ چاوی به‌د كارت
گیانیش ده‌فرێته ئاسمانت
ئه‌و سا تێر ده‌كا سه‌یرانت
مێشكم ، هه‌ستم ، بیرم، ژینم
بۆ تۆن ئه‌ی گیانی شیرینم
*******
له قه‌ندیلـی سه‌ربه‌رزه‌وه
له قه‌ندیلـی سه‌ربه‌رزه‌وه
وه‌ڵامی بۆ ده‌نێرمه‌وه
شه‌هید بوونمان شانازییه
هاوڕێ ڕه‌نگه نه‌ت بینمه‌وه
هێزی پێشمه‌رگه نابه‌زن
هه‌مووی شۆڕشگێرن ئه‌مرۆ
شه‌هید بوونمان شانازییه
دایكان بۆمان مه‌كه‌ن ڕۆڕۆ
زۆر له مێژه ژانی گه‌لم
ده‌سووتێنێ جه‌رگ و دڵم
ژان ده‌چێژم ده‌ی پارێزم
ئاو و خاك و مه‌ته‌رێزم
هێزی پێشمه‌رگه نابه‌زن
هه‌مووی شۆڕشگێرن ئه‌مرۆ
شه‌هید بوونمان شانازییه
دایكان بۆمان مه‌كه‌ن ڕۆڕۆ
هاوڕێی شه‌هید له بیر مه‌كه‌ن
ڕێگای قازی قه‌ت ون مه‌كه‌ن
هاوڕێیان ڕۆژی هیممه‌ته
سه‌فی دوژمن گشت له‌ت‌له‌ته
ڕۆژی تۆڵه هه‌ستاندنه
به‌یداخی سوور هه‌ڵگرتنه
هێزی پێشمه‌رگه نابه‌زن
هه‌مووی شۆڕشگێرن ئه‌مرۆ
شه‌هید بوونمان شانازییه
دایكان بۆمان مه‌كه‌ن ڕۆڕۆ
سڵاو بۆ نیشتمانه‌که‌م کوردستان
سڵاو بۆ نیشتمانه‌که‌م کوردستان
نازانم چۆن به باڵاتا بڵێم
له کویوه ده‌ست پێ بکه‌م
چۆنی بڵێم
هه‌ستم زۆر به تینه
وه‌ک ته‌نووره، له گڕی ژیڵه
گڕی گرتووه و هه‌ڵ هه‌ڵه ده‌کا
به‌ره‌و ئاسمانه شینه‌که‌ت
ئه‌و ئاسمانه‌ی که هه‌وره‌کان
به‌ره و لای ئه‌تێن
جار‌و بار له گڵیان ئه‌دوێم و
پێیان ده‌ڵێم
سڵاوم بگه‌یه‌نن به‌و ئاسمانه
به‌و قه‌دوو باڵا نه‌خشانه
بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان
که ئی پارێزن کوردستان
به کێوه سه‌ر به فه‌ڵه‌ک گه‌ێشتوه‌کان
به وردوو زووری به‌رده‌کان
که بوونه پشت‌و په نایه
بۆ دادی ئازادی
به قاسپه قاسپی که‌وه‌کان
به باڵ داره جۆراوجۆره‌کان
به‌و به‌فره‌ی له سه‌ر سه‌ری کێوه‌کان
به دار و کانی و گوڵ و گیای
سه‌ر پشت کێوه‌کان
به ده‌شته به گوڵ نه‌خشاوه‌کان
به سه‌ر گوڵی هه‌موو گوڵان
به ئارامی په‌پووله‌کان
که ئه‌فڕنه ده‌وری گوڵان
به هاڕه هاڕی ڕووبار‌و چۆمه‌کان
به بنجه بنجه‌ی گیا‌و گوڵه‌کان
که له گه‌ڵ شنه‌بای به‌ره به‌یان
شه‌و نمیان لێ ئه‌تکیان
هه‌ر ڕه‌نگی ئه‌وانه،
سۆما ده‌به‌خشن به چاوان
هه‌موو ده‌رمانن بۆ لشمان
که ژیانمان بی زیانه
له سایه‌ی ئه‌وانه
له دارستانه چڕوو پڕه‌کان
که به‌رهه‌میان ئه‌بنه خاوێنی خوێنمان
له چریکه‌ی بولبولی سه‌ر چڵه‌کان
له ده‌نگی که‌پوو که‌پووی مه‌له‌کان
له هۆ هۆی جوتیاران
که به‌رهه‌می ئه‌وان
برسێتی ئه‌که‌ن بێگانه لامان
له ده‌نگی شمشاڵی شوانان
بۆ کریکاره ده‌ست و پێ شه‌ق شه‌قه‌کان
که به ڕه‌نجی خۆیان ئاوه‌دان ده‌که‌ن وڵاتمان
بۆ ڕووناک بیران که به شه‌وقیان ڕووناکی
ده‌خه‌نه وڵاتمان
سه‌رجه‌م بۆ ئه‌و په‌یکه‌ره مه‌زنه
که ئه‌پۆشی به‌رگی که‌سک
له هه‌موو نه‌ورۆز و جه‌ژنا
ئه‌و به‌رگه سه‌وزه
نیشانه‌ی بێ گه‌ردی وڵات و گه‌لمانه
نه ولاتی سروشت نه گه‌ل و نه‌ورۆز ناسووتێن!
به گڕی ئه‌وان دوژمنان ده‌سووتێن
قاضی محمد
له چوارچرای مه ها باد له کا نگای بیری ئازاد
ده ستی ره شی ئیستبداد چه قاندی داری بیداد
له کاتی نیو ه شه وا له جه نگه ی شیرن خه واپ
کرا کاری نا ره وا له دار درا پیشوا
تۆ بڵێی ڕۆژێک له ڕۆژان ببمه قوومه ئاوێک و بچمه ده‌روونته‌وه؟؟
تۆ بڵێی ڕۆژێ ببمه هه‌ناسه‌یه‌ک و بچمه دڵته‌وه؟
تۆ بڵێی ببمه وشه‌یه‌ک و بچمه ناخته‌وه؟
قه‌ت ئه‌و ڕۆژه به چاوی خۆم نابینم
ئه‌و ڕۆژه له ئاسۆی بینایی منی داماو چۆن هه‌ڵدێ؟؟؟؟؟ نابێ
.............................
چه‌نده‌ی گه‌وره بم ئه‌ونده ڕقم له خۆمه،چونکه
،ناتوانم له ده‌رگای دڵته‌وه بێمه ژووره‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی بچوک بم حه‌ز ده‌که‌م
تاکو به ئاسانی ده‌رگای دڵت بشکێنم
سنووری دڵت ببه‌زێنم خۆم بکه‌م به ماڵی دڵت
ئه‌و کات با له‌وێ دوا هه‌ناسه بده‌م
خۆ به ئاواتم ده‌گه‌م
...................................
گیانه‌که‌م خۆشی من ئه‌و کاتانه‌یه که به دیار چاوه جوانه‌کانی تۆوه دانیشتووم
ئه‌گه‌ر نه ژیان بێ تۆ، ژیانی دوور له تۆ چ تامێک ، ج بۆنێکی هه‌یه؟؟؟؟
خۆزگه ڕۆژيک ده‌هاتوو پڕ به باوه‌شم هه‌ڵمده‌گرتی
تاوه‌کوو تینم له جه‌سته بوایه
بمگوشیبای
وه‌کو هه‌موو دڵدارێک تێر تێر له ئامێزم بکردبای
وه‌ک ڕه‌سمه‌کان له خه‌یالما تێر تێر ماچم بکردبای
به‌ڵام ئاخ
ئه‌و ڕۆژه ئه‌ونده دووره لێم که ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ناده‌م خه‌ونیشی پێوه ببینم
به مه‌رگ ده‌مناسن،به مه‌رگ با‌نگم ده‌که‌ن
مه‌رگ له منا ئه‌ژی، له پێکانم که توانای رۆشتنیان نه‌ماوه
له به‌شه نادیاره‌کانی جه‌سته‌م، له ناو دڵما سه‌قامگیر بووه
مه‌رگ ناوی دووهه‌می منه ،به ناوی بچوکم با‌نگم که‌ن
ناوی بچوکی من مه‌رگه و وه‌کو ئاو وه‌ک دایک وه‌ک
خه‌ونێکی ئه‌به‌دی میهره‌بانه
........................
ئه‌زانم رۆژێک دێت
گه‌رچی که‌مێ دره‌نگ به‌ڵام دێت
بۆ شوێنێکم ئه‌با که نازانم....نازانم کوێیه
مه‌رگ دێ و من ئه‌رۆم
له ژووره‌که‌م ئه‌رۆم
له سه‌ر ته‌خته داریه یه‌ک نه‌فه‌ره‌که‌م ئه‌رۆم و
که‌وشه‌کانم له ژێر ته‌خته‌که‌ما جێ دێڵم
جله‌کانم و ئاوێنه‌که‌م به ئاوێزانی جێ دێڵم
ئاخ که خۆشه مه‌رگ
دوووووووور ده‌بم
له شه‌و و ئه‌ستێره و خه‌یاڵ
له شیعر و خولیا
له تۆ دووووور ده‌بم
.......
ڕه‌نگه
ڕۆژێ
له گه‌ڵای دار هه‌نجیرێ که میهره‌بانترین گه‌ڵای دونیایه
سه‌یری کچانێ بکه‌م که له ژووره‌که‌ما
پیر ده‌بن
ئه‌و ساته‌ی که تۆم بینی
شه‌و دره‌نگ بوو کاتی به ره به یان بوو ئه وکا ته بوو که فریشته‌کانی ئاسمان بالی سپی خۆ‌یا ن ئه کێشا به‌سه‌ر زه‌ویدا ها واریان ئه‌کرد ئه‌ی به‌نده‌کانی خودا هه‌لسن وا خه‌ریکه کاتی خوا په‌ریستیتان ده‌ست پێ ده‌کات ئا له‌و کاته‌دا من خه‌و له چاوه‌کانم باریان کردبوو له‌گه‌ل یه‌کێک له‌و فریشتانه ئه‌دوام به‌بێ ئه‌وه‌ی سیمای جوانی ببینم ئه‌و له‌م دیوو په‌نجه‌ره‌ی ماله‌که‌م بوو من نه‌م ئه‌بینی ته‌م ئه‌ودیوی په‌نجه‌ره‌کمی داپۆشیبوو نه‌م ئه‌توانی ده‌ره‌وه ببینم له‌خه‌یا لما نه‌بوو که ئه‌توانم بیبینم له قسه‌کردنا بووم له‌گه‌لی گوێم له‌ده‌نگی په‌نجه‌ره‌بوو به په‌نجه‌جوانه‌کانی ئه‌یدا له‌جامی په‌نجه‌ره‌که‌م پێی وتم تۆزێک ئه‌و جامه بسره با بم بینی منێک که ده‌مێک بوو به ئاواتی ئه‌وساته بووم که ئه‌م رووخساره ببینم هه‌رکه‌ده‌رکه‌وت له‌سووچی جامه‌که‌وه هه‌موو گیانم که‌وته له‌رزین بیره‌کانم ئالۆز بوون نه‌م ئه‌زانی سه‌یری چی بکه‌م باسی چی بکه‌م ئه‌و هه‌ر وه ک پلینگ ئاسایه‌ک جاوه‌کا نی شه‌وقی ئه‌دایه‌وه تیشکی ئه‌خسته سه‌ر رووخساری منێکی داماو که‌سه‌یرم ئه‌کرد نه‌م ئه‌توانی تێر به چاوم سه‌یری بکه‌م سه‌رم ئه‌خسته خواره‌وه ئه‌وه‌نه‌ش تامه‌زرۆی بینینی بووم نه‌م ئه‌ویست ئه‌م تشکه وون بێت لێم،،،به‌ڵام هه‌ستێکم بوو له‌گه‌لیدا که هه‌رگیز پێشتر نه‌م بوه له به‌رامبه‌ر هیچ فریشته‌یه‌کی ترا ئه‌و زۆر جیا بوو له‌گه‌ل ئه‌وانی تر ئه‌و سه‌رقافله‌ی فریشته‌کان بوو سه‌رچۆپی هه‌موو جوانان بوو به‌ڵام ئاخ،،، هه‌رئه‌وه‌نه‌ی نه‌برد که خۆی وون کرد من که سه‌رقالی پێدا هه‌لدان بووم به به‌ژنوو باڵا‌و ڕووخساری ئا له‌و ساته‌دا ئه‌ندێشه‌کانم پچران که‌وتمه پارانه‌وه ئه‌ی فرێشته گیان تخوا ته‌نها بۆساتێکی تر وه‌روه با بتبینم تا ئه و په‌یامه‌ی دڵم به‌یان بکه‌م بۆت با حه‌سره‌تی ده‌یان شه‌وت بۆ هه‌لرێژم تخوا با ساتێک له‌گه‌ڵ بۆن و به‌رامه‌ی له‌ش و لارت تێ كه‌ڵ بم هه‌رچه‌ند به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌م هاتی ،،به‌ڵام زۆری نه‌برد خۆی وون کرد دیسان ته‌زوه‌ک به‌گیانما هاتوو ده‌ماره‌کانی له‌شم رووی له خاووبونه‌وه کرد نازان چۆن باسی ئه‌وهه‌سته‌م بکه‌م که‌خۆم ده‌زانم ته‌نهاو ته‌نها خۆم خاوه‌نیم،،،،،،منێک که له‌و ساته‌دا وه‌کو دارێک که ده‌یان ساڵه ئاو نه‌درابێت وابووم ئه‌و بۆ من وه‌ك رووبارێك وایه که‌تنها به‌و تێرئه‌خۆمه‌وه‌به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و رووباره بووته‌نها یه‌ك دڵۆپ ئاوی پێ نه‌به‌خشیم ئای ی رووبار خۆ تۆبه ناو ده‌یان کێلگه‌دا ده‌چی ده‌یان جووتیار ئاوت ئه‌بات ده‌به‌زه‌یه‌کت هه‌بێت به‌منی تینوو ئه‌وداره‌ی روحی منیش بێ به‌ش مه‌که له خۆت،،،،،سوویندت ئه‌ده‌م به‌وهه‌موو شته ناسکانه و جوانانه‌ی سه‌رزه‌وی ئه‌م جاره‌که‌هاتی فریشته‌گیان ته‌نها یه‌ك ووشه له‌و وشه‌جوانانه‌ی که له‌سه‌ر ده‌فته‌ره‌کانت ئه‌یان نووسی بخه‌ره سه‌ر رووحی من سه‌ر دڵی من سه‌ر ڵێوی من هه‌تا له‌کاتی نوێژکردنا بیلێمه‌وه‌و ،،،،،،ئه‌و رووحه ناسکه‌م له‌مردن رزگار بکه
قه‌له‌م ئه‌گرم به ده‌ستمه‌وه ئه‌مه‌وێ شتێکت بۆ بنووسم ،نازانم ده‌یخوێنیته‌وه یان نه......... دڵنیا نیم
له‌و کاته‌ی رۆشتی به قه‌د جوانی شیعر خه‌مێکی بێ پایانت کرده میوانم
نازانم ئه‌مه رقه؟یان تۆڵه‌یه؟
بۆ بێده‌نگی ئه‌ی خوا؟
تۆ نازانی ئه‌و ساتانه‌ی لێم وونی چیم لێ ئه‌که‌ی
ئه‌وه‌تا ئه‌و کچه سه‌رکه‌شه‌ی جارانت خه‌مێکی تاریک بۆته پاشماوه‌ی ژینی
ئه‌وه‌ته دڵم بزانه چی لێهاتووه
ئازیزم بێ تۆ نه چیایه‌کم سه‌ربه‌رز و نه کچێکم سه‌رکه‌ش
بێ تۆ
له کێ تووڕه بم؟
به کێ بڵێم نازانم؟؟؟؟؟
بیرت ئه‌که‌م به قه‌د شه‌رمی پاییز
به قه‌د ساده‌ییم
خۆشم ئه‌وێی
ئه‌زانم بۆ تۆ خه‌ونێک بووم که نه‌هاته دی
بۆ من سه‌رابێک بووی
تاوانێ بووی
ژه‌هرێک بووی شیرین
گه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌ت خوێنده‌وه
ئه‌وه بزانه له‌و به‌ر باخچه‌کانی چاوه‌روانی کچێ چاوه‌رێته
لێواو لێوه له خۆشه‌ویستی
سه‌راڕێژه له عه‌شق
ده‌سته تینووه‌کانی هانات بۆ ئه‌به‌ن
چاوه‌ڕێتن ئه‌ی خه‌راب
چ ده‌نگێکی خۆش بوو
ده‌نگێکی به سۆز
پڕ له خۆشه‌ویستی
ده‌نگێک بوو سه‌ڕاڕێژ له ماندووی ژیان
بێ هێز
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ باشم زۆری بۆ خۆی هێنا
ووشه‌کان له ده‌میا به گرانی ده‌سووڕانه‌وه
به ده‌نگی هه‌ستم کرد بیرم ئه‌کا
منیش بیرم کردووه.......بیری مانگم کردووه
وه‌ک هه‌موو جارێک هانا ده‌به‌م بۆ وێنه‌کانی
وێنه‌کانی بێده‌نگ وه‌ک زه‌رده‌په‌ڕه‌ی پاییز
رۆژێ پڕ بوون له خولیا....پڕبوون له شادی
ئێستا که چی ته‌نیا فرمێسکه‌کانن که نه‌وازشیان ئه‌که‌ن
سه‌یری چاوی ئه‌که‌م
پڕه له دڵنیایی،ئاسووده‌م ئه‌کا
برۆکانی چیایه‌کن سه‌ربه‌رز
گۆنه‌کانی هێنده میهره‌بان
لێوه‌کانی که ته‌نیا دوعا و نزای لێ هاتووته ده‌ر بۆمان
قژی هه‌روه‌ک رێگایه‌کی پڕ پێچ و ئالۆز په‌رێشان که‌وتۆنه‌ته سه‌ر شانه‌کانی که به خه‌م داپۆشراوه
یادی ئامێزی وه‌ک نه‌سیمێکی به‌هاری نه‌شئه‌م پێ ده‌به‌خشێ
به‌سه ئیتر تاکه‌ی له گه‌ڵ وێنه‌کان بدوێم؟
تا که‌ی گوڵی چاوه‌ڕوانی بچینم.....
که‌ی ئه‌بێ ئه‌م دڵه زامدارو ته‌نیایه‌ی من به دیداری فریشته‌یه‌ک گه‌ش بێته‌وه؟
به‌سه ئیتر..... به‌سه خه‌یاڵ........