یادێک له میرزامه‌حمود
نازانم چ رۆژ و مانگ و ساڵێک بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌م له یاده که ئه‌و کات ناوچه‌ی شنۆ له ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دابوو. ئێواره بوو له بیڵنگۆکانی مزگه‌وتی ئاوایی دا ده‌نگێکی دلێر ، پڕ له هه‌ست و ئێحساسی شۆڕشگێڕانه بڵاو ده‌بۆوه و هاواری ده‌کرد .... " له کۆتایی دا ده‌ڵێم ئاڵای سووری به‌رزمان، ده‌نگی به‌رزی کوردمان، له چیابه‌رزه‌کانی کوردستان، هاوار ده‌که‌م به‌دڵ و به‌گیان ، یان کوردستان یان کوردنه‌مان، ئیفتیخارو شانازی بۆ پێشمه‌رگه مه‌رگ و سه‌رشۆری بۆ ئه‌وانه‌ی له‌دژی ئازادی و گه‌ل دا ده‌جوڵێنه‌وه.
ده‌ڵێن بیری منداڵ تیژه، ره‌نگه‌وابێ. من دوای نیزیکه‌ی سی ساڵێك ئێستاش ئه‌و چه‌ند دێره‌م به هه‌مان شێوه و هه‌مان هه‌ست و ئێحساسی گه‌رم و هه‌ست بزوێنی هاوڕێی شه‌هید کاک مه‌حمودی ره‌حمه‌ت پوور له یاده و ، زۆرجاران بۆخۆم ئه‌و چه‌ند دێره ده‌ڵێمه‌وه و تام و چێژی لێ وه‌رده‌گرم.
شه‌هید مه‌حمود ره‌حمه‌تپوور که له نێو خه‌ڵک دا به میرزا مه‌حمود ناسرابوو، مرۆڤێکی خۆشه‌ویست، زیره‌ک ، به‌جورحه‌ت و روناکبیر و نیشتیمانپه‌روه‌ر بوو. ئه‌و له وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و ئاشناکردنی ئه‌وان به ماف و ئازادی یه‌کانیان ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌بوو. میرزامه‌حمود زۆرجاران له شوێنه‌گشتی یه‌کانی شاره‌دێی نه‌ڵۆس به‌تایبه‌تی مزگه‌وتی ئاوایی دا بۆ خه‌ڵک ده‌دواو سیاسه‌ت و هه‌ڵێسته‌کانی حدکای بۆ ئه‌وان شی ده‌کرده‌وه و وه‌ک کادرێکی به‌توانا ئه‌رک و وه‌زایفی خۆی به جێده‌گه‌یاند.
هه‌ڵس و که‌وته‌کانی شه‌هید میرزامه‌حمود له نێو خه‌ڵک دا وێنه‌ی مرۆڤێکی به‌ته‌واوی مانا شۆڕشگێڕ و به‌رز و که‌م وێنه بوون . ئه‌و له نێو خه‌ڵک دا پێشمه‌رگه‌یه‌کی خۆشناو و کادرێکی خۆشه‌ویست بوو.
شه‌هید میرزامه‌حمود ئه‌گه‌ر له‌بواری سیاسی یه‌وه یه‌کێک له کادره پێشکه‌وتووه‌کانی حدکا بوو، له‌بواری نیزامیشه‌وه فه‌رمانده‌یه‌کی لێزان ،خاوه‌ن مودیریه‌ت ، چاونه‌ترس و بوێر بوو. ئه‌و داهاتوویه‌کی رووناک چاوه‌روانی بوو. به‌ڵام سه‌ت حه‌یف و مه‌خابن زۆر نه‌ژیا تازیاتر خزمه‌ت به گه‌له‌که‌ی بکا.
شه‌هید میرزامه‌حمود که وه‌ک جێگری هێز له هێزی سمکۆی ئه‌وکات دا ئه‌رکی خۆی به‌جێده‌گه‌یاند له ساڵی 1981ی هه‌تاوی له شه‌رێکی نابه‌رامبه‌ردا له کێله‌شین قاره‌مانانه شه‌هید بوو و ماڵاوایی لێ‌کردین. به‌شه‌هید بوونی میرزامه‌حمود خه‌ڵکی نه‌لۆس خۆشه‌ویستێک و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیش قاره‌مان و کادرێکی پێشکه‌وتووی له‌ده‌ست دا.
سه‌ربه‌رزی و شانازی بۆ شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان و رووره‌شیش بۆ خۆفرۆشان و داگیرکه‌رانی کوردستان.
این وبلاگ توسط هه لو راه اندازی شده است و هدف ان جمع اوری اشعار کردستان و خلاصه ای از اخبار مربوط به کردستان است 0 لذا از علاقمندان به هنر وادبیات کردی صمیمانه دعوت می نمایم که اشعار خود را در قسمت نظرات برایم بفرستید با سپاس فراوان از همه شما عزیزان .