نوکته یی کوردیی
پیاوێك له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ده‌مه‌بۆڵه‌ی ئه‌بێت و به عاجزی له ماڵ ئه‌چێته ده‌رێ. كاتی نیوه‌ڕۆ ئه‌یه‌وێت ژنه‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه بۆیه ته‌له‌ٿفۆن ئه‌كات بۆ ماڵه‌وه و ئه‌ڵێت
گوڵه‌كه‌م چیت لێناوه بۆ نیوه‌ڕۆ؟
ژنه‌كه‌شی که هێشتا هه‌ر توڕه‌یه، به توڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێت
زه‌هری مار
پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێ
ده باشه گوڵه‌كه‌م تۆ نانی خۆت بخۆ من له بازاڕ نان ئه‌خۆم
------------------
ناوونیشان: قوربانی
ژنێک مه‌ڕێکی کڕیوه و قه‌سابێکیشی بانگ کردووه تا بۆی سه‌رببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بیکات به قوربانی
به‌ر له‌وه‌ی قه‌سابه‌که مه‌ڕه‌که سه‌ر ببڕێت ژنه‌که ئه‌ڵێ :
"ئه‌م مه‌ڕه‌م خێر بێت بۆ دایک و باوکم له به‌ریتانیا، بۆ خوشکم و خێزانه‌که‌ی له ئه‌ڵمانیا، بۆ خاڵ و خاڵۆژنم له سوید، ..."
کابرای قه‌ساب قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و پێی ئه‌ڵێ
"ئه‌رێ خوشکم تۆ گۆرانی داواکراو پێشکه‌ش ئه‌که‌یت یان قوربانی ئه‌که‌یت؟"
-----------------------
ناوونیشان: یه‌ک هاوڕێت نامێنێت
ڕۆژێک کابرایه‌ک له ناوه‌ختدا ده‌ڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه و ده‌بینی ژنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستی خۆیدا له ناو جێگادایه. کابرا زۆر به‌و وه‌زعه تێک ده‌چێت و له توڕه‌ییدا ده‌ست ده‌داته ده‌مانچه و هاوڕێکه‌ی خۆی ده‌کوژێت. پاش که‌مێک، که کابرا دێته‌وه سه‌ر خۆی و تێ ده‌گات چی کردووه زۆر بێتاقه‌ت ده‌بێت. ژنه‌ش به فرسه‌تی ده‌زانێت و ده‌که‌وێته سه‌رزه‌نشتکردنی و پێی ده‌ڵێ :
تۆ خاوه‌نی ئه‌م مێشکه دواکه‌وتووه بیت، ماوه‌یه‌کی تر یه‌ک هاوڕێت نامێنێت
-------------------------
ناوونیشان: حه‌زره‌تی ته‌ڕه‌زان
مامۆستای ئاین له قوتابییه‌کانی ئه‌پرسێت
كام پێغه‌مبه‌ر زمانی هه‌موو گیاندارانی زانیوه؟
قوتابییه‌کیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ
"حه‌زره‌تی ته‌ڕه‌زان، سڵاوی خوای لێ بێت
--------------------------------------
ناوونیشان: مێشی نێر یان مێ
کابرایه‌ک، له ماڵه‌وه، خه‌ریكی بیره‌خواردنه‌وه‌یه و چونکه مێشیش بۆژۆی کردووه ، به مێشکوژێکه‌وه خه‌ریکی مێشکوشتنه و له‌و کاته‌دا که زرمه له مێشی پێنجه‌م هه‌ڵئه‌سێنێت، ژنه‌که‌ی خۆی ئه‌کات به ژووردا و ئه‌ڵێت :
ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌که ئه‌وه خه‌ریکی چیت؟ بیره‌خواردنه‌وه و مێشکوشتنیان وتووه؟
کابراش ئه‌ڵێت :
ئه‌ره‌وه‌ڵا هیچی ناگاتێ و تا ئێستاش سێ مێشی مێ و دووانی نێرم کوشتووه و خوا گه‌وره‌شه بۆ هی تر
ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت
جا پیاوه‌که چۆن ئه‌زانیت سێیان مێیه و دوویان نێر؟
ئه‌ویش ئه‌ڵێت :
لێی ئاسانتر نییه! دووانه نێره‌که به‌سه‌ر قوتووی بیره‌که‌مه‌وه نیشتبوونه‌وه و سێیانه مێیه‌که‌ش به‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که‌مانه‌وه
این وبلاگ توسط هه لو راه اندازی شده است و هدف ان جمع اوری اشعار کردستان و خلاصه ای از اخبار مربوط به کردستان است 0 لذا از علاقمندان به هنر وادبیات کردی صمیمانه دعوت می نمایم که اشعار خود را در قسمت نظرات برایم بفرستید با سپاس فراوان از همه شما عزیزان .