لیستی سایتها
شنو
شنو شاری من شاری کوردانه نیشـتمانی من کونه ی کوردیستانه
شنو به‌هاران ده‌شتی گو لانه له و به‌رو و له‌و به رهه‌موی کوێستانه
و کیوی گه‌وره ره ندوله و بابوله کیله‌شین له‌و به‌ر سنوری کوردانه
چومی گاده‌ر و دشتی میراوه قه‌لای شنو قلای سێنگانه
باغی گیلاسو کانی حه‌ینه‌روم هه‌مو جی شنو جێگای گه‌رانه
ناو بانگی شنو به‌ردی کیله‌شین به راستی شنو جیگای ژێانه
ئـه‌ی جـوانـه کچی چـه‌شنی گـوڵی سووری مـوکـریان!
لـــه‌و ڕۆژه‌وه تـــــۆم دیـــتـــووه شـــێــــواوه ژیـــــانـــــم
ڕۆیـشـتـی لــه گـــه‌ڵ بـــۆنـی بــه‌یـــانـــانـی هــه‌ڵاڵان
مـن مــاوم و تــه‌نــیــایـی و فـــرمـێـســـکـی شـــه‌وانـــم
ئـه‌ی هاوبه‌شی ڕۆژانی پـڕ ئـاواتی لــه ده‌س چــووم!
سه‌د خۆزگه به ئه‌و ساڵه که دڵ گه‌رمی ئه‌وین بوو
ئـه‌مڕۆکه ئه‌گه‌ر چه‌شنی خه‌زه‌ڵ زه‌ردم و که‌وتـووم
ئه‌وده‌م خه‌مێکی نه‌مبوو به مه‌رگت خه‌می ژین بوو
ئــه‌ی بـــووکـی دڵــم! پــڕ بــه دڵــم تـــۆ ده‌پــه‌رســتــم
لـه‌و ڕۆژه‌وه جـێـت هـێـشـتــووم عــه‌زادارم و مـــاتـــم
هـه‌رچـه‌نــده ده‌زانــم کــه ئـیــدی نــایــه‌وه ده‌ســتــم
تــا ڕۆژێ بــه‌شـم ده‌بــڕێ لــه دنــیــا بـــه تــه‌مــاتــم
ئـه‌ی سـوێـسـنی بـۆن خۆشی لـه ئـاسۆگی هـه‌واران!
کــــاری مــنـی ئــــاواره لـــــه دووریــی تــــۆ کــــــراوه
جــارێ بـکــه یــادی مـنی دوورکــه‌وتــوو لــه شــاران
تـــا ڕایـــه‌ڵ و پــــۆی نـــیـــوه ژیـــانـــم نــــه‌پــســــاوه
ئـه‌ی تــاقــه ستـێـره‌ی شــه‌وی بـێ نــووری ژیـــانــم!
هه‌وری ڕه‌شی به‌ختم به خـودا تۆشی لـه من کـــرد
هــاواره لـــه من دیــلـی ڕکــــه‌ی بـــه‌نــدی گــــرانـــم
تــــۆ ڕۆیــی و مـن مـــردم و ئــــاواتـــی دڵــــم مـــــرد
عه لی حه سه نیانی(هاوار)
کوردستان خاک و خۆڵت
تیماری ده‌ردی منه.
خۆری ئاسۆی ده‌م که‌لت
قیبله‌گای عه‌شقی منه.
لوتکه و شاخ و ڕووبارت
هه‌ناسه و ژینی منه.
مێژوو و هه‌وڵ و خه‌باتت
ڕێپیشانده‌ری منه.
قه‌تره‌ی خوێنی شه‌هیدت
سوێندی سه‌ر زاری منه.
|
شێعره‌كانی پێشوو |
زۆر له مێژه‌و به‌ر له مێژوون، سه‌ربڵندی و بوون و ژینم
هه‌ر هه‌م و هه‌ر چین له‌دووی چین، مه‌رگی داگیركه‌ر ده‌بینم
دوژمنانی كورد گه‌لێك هاتوونه سه‌رم و ڕاونراون
من له مه‌یدانی خه‌باتا هه‌ر چه‌قیوم ، من سه‌فینم
(هه‌ژار)
ه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ‌تۆ
نه‌چم شه‌رت بێ ، هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
ده‌رونم خاڵییه ، وه‌ك نه‌ی ده‌ناڵێ
هه‌وارێكی چ پڕ هاواره بێ‌تۆ !
بیناییم كوێره ، هه‌ڵنایێ به ڕووی كه‌س
موژه‌م یه‌ك یه‌ك ده‌ڵێی بزماره بێ تۆ
(ناڵی)
سنوور
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌تپه‌رستم و لێم ونی
تۆ خودا نی ، تۆ خۆشه‌ویستی منی
له ئاسمان نی تا وێت ڕانه‌گا ده‌ستم
له قاف نی کاڵه‌ی ئاسنت بۆ هه‌ڵبه‌ستم
تۆی له‌من ون کرد و منی له تۆ دوور
ئه‌و بستۆکه‌ی دوژمن ناوی نا سنوور
(هێمن موکریانی)
به‌شداری به‌ڕێز : فه‌خره‌دین تاهیر
ئـه‌م ژینـه كه ڕابـه‌ری ، چ شـیـرین و چ تـال
تووش بی به مه‌رگ ،چ ده‌ر به ده‌ر بی چ له مال
بێ خه‌م بژی خۆش به ، پاش مه‌رگی من وتۆش
بێ پسـانه‌وه دێن رۆژ و شـه‌و و مانگ و سـال
(( هه‌ژار موكریانی ))
به‌شداری به‌ڕێز : محه‌مه‌دی كه‌ریمی
ڕقی پیرۆز
ده‌مگرێ ، ئه‌مما له گرتووخانه رق ئه‌ستوور ترم
لێم ده‌دا ، ئه‌مما له‌سه‌ر داوا ره‌واکه‌م سوور ترم
ده‌مکوژێ ، ئه‌مما به گژ جه‌للاده‌که‌م دا دێمه‌وه
کوردم و ناتوێمه‌وه ، ناتوێمه‌وه ، ناتوێمه‌وه
(هێمن موکریانی)
خراپم بینی (ته‌نقید) ی ئه‌كه‌م
ئه‌وی خائینه جوێنی پێ ئه‌ده‌م
ناترسم له كه‌س بێ‌باك و بێ‌غه‌م
هه‌رچی (كه) ئه‌بێ ببێ جه‌هه‌ننه‌م
ئه‌حمه‌د سه‌لام
ڕۆژی جه‌ژنه ، چاوه‌كانت جوانه جه‌ژنانه‌م ئه‌وێ
من به هه‌ڵپه‌م، چاوه‌كانم، جامی پێوانه‌م ئه‌وێ
سه‌روی باڵات نه‌وبه‌هاره و باخی سینه‌ت پڕ له‌به‌ر
خوانی تۆیه پڕ له نانه بۆیه له‌و نانه‌م ئه‌وێ
(حه‌سیب قه‌ره‌داغی)
له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌م
قه‌ڵه‌م ! من و تۆ و ژیان مه‌زڵوومین
هه‌ر سێ وێنه‌ی یه‌ك ، به‌ندو مه‌حكومین
من مه‌حكوومی چه‌رخ، تۆ مه‌حكوومی من
ژیان گیرۆده‌ی دۆستی دڵ دوژمن
هه‌ر سێ باخه‌وان باخی بێ‌به‌رین
هه‌ر سێ مه‌له‌وان گێژی خه‌ته‌رین
(قانع)
ئه‌رێ دڵ بێ‌شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له گوڵ چ‌بكا؟
كه جیلوه‌ی گوڵ له گوڵشه‌ندا نه‌بێ، بولبول له چڵ چ‌بكا ؟
كه هه‌ڵگیرسا له نۆره‌ی باده شه‌معی حوسنی جانانه
نه‌چێته سه‌ر ته‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه، دڵ ، چ‌بكا؟
له هه‌ر جێیه‌ك هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ‌ڕوخان مه‌حوی
ئه‌گه‌ر عه‌قڵی ببێ، له‌و جێگه ئاونگی عه‌قڵ چ‌بكا؟
(مه‌حوی)
به نوری باده كه‌شفی زوڵمه‌تی ته‌قوا نه‌كه‌م ، چیبكه‌م !
به شه‌معێكی وه‌ها چاری شه‌وێكی وا نه‌كه‌م، چیبكه‌م !
له خه‌زنه‌ی دڵمدا هه‌رچی هه‌یه، هه‌رداغی سه‌ودایه
ده‌سا ئه‌م نه‌قده ده‌ردی عیشقی پێ سه‌ودا نه‌كه‌م ،چیبكه‌م !؟
له‌گه‌ڵ ده‌ستی مه‌لا ڕێ ناكه‌وێ زونناری زوڵفی یار
وه‌كو (شێخ) ئیختیاری مه‌زهه‌بی (ته‌رسا) نه‌كه‌م ،چیبكه‌م !؟
(مه‌حوی)
خه‌رامی ناز ئه‌گه‌ر هێنایه له‌نجه سه‌روی مه‌وزونت
وه‌كو له‌یلا، له‌سه‌ر ڕێ پرسشێ كه حاڵی مه‌جنونت
ده‌ترسم گه‌ردی خوێنی من له شیشه‌ی گه‌ردنت نیشێ
وه‌گه‌رنا ، غه‌م نیه بمرم له حه‌سره‌ت لێوی مه‌یگونت
(مه‌حوی)
دڵم ئه‌مشه‌و نه‌خۆشی نیسبه‌تی چاوێكی بیماره
جگه‌ر غه‌ڵتانی خوێنی حه‌سره‌تی لێوێكی خۆنخواره
سه‌رم شێواوی شێوه‌ی فیتنه هه‌ڵگیرسێنی شوخێكه
حه‌واسم ته‌فره‌قه‌ی عیشوه‌ی دڵ ئاشووبێكی عه‌ییاره
خه‌یاڵی زوڵفی ده‌رناچێ له دڵ تا ده‌رنه‌چێ ڕۆحم
سپێراوه خه‌زینه‌ی به‌ختی ئێمه به‌و سیا ماره
له شینی فیرقه‌تی ئه‌ودا ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌شكی سورم ڕێت
به‌ده‌وری جێگه‌ما تا بڕ ده‌كاتن دیده، گوڵزاره
(مه‌حوی)
به‌س بكه ئه‌ی ئه‌شكی خوێنینم ، به غه‌ممازی ته‌لاش
ڕازی عیشق و ده‌ردی دڵ خۆ هه‌ر چی بۆ كردۆته فا‌ش
شه‌رتی كرد ئیتر له كوشتن به‌س بكا، یا ڕه‌ب بكه‌ی
ئه‌و وه‌فا به‌م شه‌رته كا، ئه‌مما له قه‌تڵی من به پاش
(مه‌حوی)
خه‌ڵاصی بۆنی قه‌ت ناوێ ئه‌سیری زوڵفی زنجیرت
له‌به‌ر تیرت، مه‌له‌ك بێ، هه‌ڵفڕینی نه‌بوه نه‌خچیرت
موژه‌ت قولابی گیرا،زوڵفی دڵگیرت كه‌مه‌ند ئاسا
مه‌حاڵه به‌رگرێ یا به‌ر ببێ كه‌س كه‌وته به‌ر گیرت
زڕه‌ی ياده‌کان
چۆن ده‌کرێت يادی
چاوه‌کريستاڵيه‌کانی
له‌يادبک ه‌م
چۆن ده‌کرێت بۆنی
مێخه‌کبه‌ندی ملی
له‌بۆن بکه‌م
چۆن ده‌کرێت نيگای
نيگای تيله‌ی چاوی
له‌چاوبکه‌م
چۆن ده‌کرێت فرمێسکی يادی
له‌فرمێسک بکه‌م
له يادی نادياری گوڵدا تا
هه ڵوه‌رين ده‌مێنم
له مه‌و به دوا
دارسيه کانی سينه‌ی ياد
هه‌ناسه‌ی پڕله زووخاو هه‌ڵده‌کێشن
شه‌وانه‌ترين چاوه‌ڕوانيم
ته‌پڵه‌ک وجگه‌ره‌يه
له‌م په‌يکه‌قاقاژه‌نگاويه
چاوهروا٠ی ڕوژ
خه‌والوويی چه‌پکه‌گوڵ و
هێژاترين فرمێسکی ياد
نووسينه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌ڕينی ڕۆيشتنه
شينه‌وشينه‌وشين ترده‌بێت
ژيانی دواله‌ئێستا
سوورهوسوورهوسو٠رتردهبێت
ده‌ماری يادی نهێنی ژين
له‌مه‌وبه دوا چه‌تری کراوه‌ی ياد
له‌سه‌رسه‌رم دائه‌نێم نه‌کات
بارانی ياد ته‌رم بکات
● بڵند
زستانی ساڵی 1988
کۆماره‌که‌م
کۆماره‌که‌م،
وه‌ک کۆرپه‌یێ،
تازه پێت نابووه ژیان،
له ژین کرای.
هێشتا تامی شیری دایکت نه‌کردبوو،
کاتێ له باوه‌شی بڕای.
وه‌ک خه‌باتگێڕێکی ناکام،
له گه‌ڵ ده‌سڕێژی یه‌که‌ما شه‌هید کرای.
وه‌ک به‌ندیێ،
هیچ دادگایێ لێی نه‌پرسی،
کاتێ له سێداره درای.
وه‌ک شینایی جووتیارێک بووی،
هێشتا دروێنه نه‌کرابووی،
کاتێ هه‌ر به شینی خورای.
وه‌ک خاوه‌ن ماڵ،
پشووت له ماڵی خۆت نه‌دا،
کاتێ له شاری خۆت تارای.
وه‌کوو ده‌نگی ئازادیخواز،
نه‌گه‌یشتبوویه سه‌ر لێوان،
هه‌ر له‌نێو گه‌روو دا خنکای.
وه‌کوو شێعری شاعیرێک بووی،
هێشتا له دایک نه‌بوو بووی،
له په‌رده‌ی ئیلهاما پژای.
وه‌ک هه‌واڵی ئاژانسێکی ده‌نگ‌و‌باس بووی،
لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ت نه‌دی،
کاتێ له ژێر جاپ دا دڕای.
وه‌کوو مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز بووی،
هێشتا بڵێسه‌ت نه‌دابوو،
له چوار لاوه فوو لێ‌کرای.
وه‌ک تیشکی ڕۆژ،
هه‌رکه یه‌که‌م گزینگت دا،
له سه‌وزایی خاکا گیرای.
وه‌ک دره‌ختێ به‌ری میوه‌ت نه‌گرتبوو،
کاتێ ته‌وری ڕۆژگاری ڕه‌ش،
بێ‌به‌زه‌یی‌یانه قه‌ڵتی دای.
وه‌کوو بانگی مه‌لای ئایین،
نه‌گه‌یی‌یه سه‌ری مناره،
کاتێ خۆت و پێشه‌واکه‌ت،
خرانه قوڵفی سێداره.
به‌ڵام ئازیز، ئه‌ی کۆمارم،
ئه‌ی سامانی کورده‌واریم،
ساڵان دێن و ساڵان ده‌ڕۆن،
یادت ماوه،
له‌بیر نه‌کرای.
له مێژووی خوێناویی کورد دا تۆمار کرای.
دڵنیابه! دڵنیا به!
ڕێبوارانی کاروانی دوور،
گۆشه‌ی دڵیان،
سۆمای چاویان،
بۆ کردی به تابووتی سوور.
تۆ و پێشه‌وا له یاد ناکرێن،
له دڵمانن.
هه‌موو ساڵێ،
له سه‌ره‌تای ڕێبه‌ندانا،
له نێو گشت ماڵێ میوانن.
هه‌تا ماوین ئێوه‌ش ماون،
له گه‌ڵتانین،
له گه‌ڵمانن
هــــــــــــه‌ژار هــــه‌ر مـــــاوه
ئـاشق ــ ساڵی1981
له کوردستانی خوێناوی سه‌رانسه‌ر ده‌نـــــــــــــگی ناڵین دێ
له‌چاوی خه‌ڵکی دڵ پڕخه‌م به ڕێژنه ئه‌شک و ئه‌سرین دێ
ڕه‌شی پۆشیوه شــــــــــــامات و له ده‌شتـــــی قاره‌مانانیش*
بڵێسه‌ی ئاوری تــــــــــۆڵه له گه‌ڵ گرفــــــه‌ی ڕق و قین دێ
ـــــــــــ
هـه‌ژاری قاره‌مان، ڕۆڵه‌ی به جــــه‌رگی حیزبی دێمۆکڕات
هه‌ژار ئه‌و شێره‌پیاوه‌ی به‌ختیــــــــاریی کوردی بوو ئاوات
هــــــــه‌ژار پێشمه‌رگه‌که‌ی ئازا، هه‌ژار فه‌رمانده‌ری لێزان
له ڕێـــی ڕزگاری‌یا سینگی وه‌به‌ر ده‌سڕێژی دوژمن هات
ـــــــــــ
هه‌ژار هه‌ر ئه‌و هه‌ژاره‌ی ژینـی خۆی به‌ختی خه‌باتی کرد،
له ڕێــــگای خه‌ڵکی چه‌وساوه ئه‌وه‌ی هه‌یبوو خه‌ڵاتی کرد،
به ته‌نیا ڕۆحـــــــــــی مابوو تاقه ده‌سمایه‌ی گرینگیی خۆی
ئه‌ویشی نایه سه‌رده‌ســـــت پێشکه‌شی حیزب و وڵاتی کرد
ـــــــــ
به‌ڵام با چـــــــــــــــــاک بزانێ دوژمنی داگیرکه‌ری به‌دفه‌ڕ
گوڵاڵه‌ی ژینی پێـــــشمه‌رگه هه‌ر ئه‌و کاته‌ی ده‌بێ په‌ڕپه‌ڕ،
که خوێنه ئاڵه‌که‌ی ده‌ڕژێ له هه‌ر قه‌تـــــــــــره و تنۆکێکی
هه‌زار پێـــــشمه‌رگه هه‌ڵده‌ستن ده‌چن بۆ شۆڕش و بۆ شه‌ڕ
ــــــــ
له هه‌ر شوێنێـــــــــکی کوردستان ئه‌گه‌ر به‌ردێکه، دارێکه
له نێو کێو و چیـــــــــــاکانمان ئه‌گه‌ر ئه‌شکه‌وت و غاریکه،
له نێوهه‌ر ســــه‌نگه‌رێکا سه‌د کوڕی پێشمه‌رگه دانیشتوون،
که ڕۆژی تـــــۆڵه هه‌ریه‌ک شوانه‌یه‌ک، هه‌رکام هه‌ژارێکه
ــــــــ
هه‌ژاری قاره‌مـــــــان ڕۆیــــــی، به‌ڵام ڕێگه‌ی له به‌رچاوه
که مامـــــــــۆستا شه‌هید بوو، خۆ قوتابیی مه‌دره‌سه‌ی ماوه
ئه‌ویـــــــنداری خـــــه‌باتین، شه‌رته دوژمنمان قه‌ڵاچۆ که‌ین
که تینــــــــــــــــووی شۆڕشین، قه‌ول و به‌ڵێنی تۆڵه‌مان داوه
مامۆستا گۆران
ده‌روێش عه‌بدوڵڵا
به ڕه‌نگی زه‌رد و شێوه‌ی ده‌ست و شمشاڵی کزا ده‌روێش،
حه‌زم کرد به‌سته‌یه‌ک ببیه‌م، سه‌راسه‌ر حوزن و ماته‌م بێ!
له سیماتابه‌دیم کرد هه‌یکه‌لی عومرێکی حه‌سره‌تکێش
وه‌ها دیاره که به‌ختت ئاشیانی بولبولی خه‌م بێ
***
به‌ڵێ دیاره له ناو قه‌ومی به‌سیتا قه‌دری سه‌نعه‌تکار،
وه‌کوو عه‌کسی قه‌مه‌ر وایه له ناو حه‌وزێکی لیخن دا
به‌ڵام تاجی رو‌فاهو ته‌ختی حورمه‌ت میلله‌تی هۆشیار،
به ئوستادێ ده‌دا وه‌ک تۆ له ناو شمشالی کون‌کون دا
***
سه‌حه‌ر بێنێته گریان و قسه، سیحری په‌ریی نه‌غمه،
برای ده‌روێش ده‌زانم بۆ مه‌عیشت وێڵ و ئاواره‌ی
به زه‌هری ناعیلاجیته له ناکه‌س ویستنی لوقمه،
به مردنته که گوێی ناشی ئه‌خنکێنێ خرۆشی نه‌ی
***
به‌ڵام چی‌بکه‌ین له ناوچاوی ڕه‌شی به‌عزێ زه‌کای گه‌وره،
وه‌کوو تۆوی گوڵی ده‌م با له سه‌ر به‌ردێکی ڕه‌ق ئه‌ڕوێن
ئه‌گه‌ر خیلقه‌ت نه‌سیبی عومری تۆی مه‌حکوومی ئه‌م ده‌وره،
نه‌کردایه، خوا عالم له کام عه‌رشت ئه‌سوو داوێن
***
نه حه‌رفی مه‌کته‌بێکت خوێند، نه ئوستادێ په‌لی گرتی،
سیرف به‌رزیی زه‌کا ئه‌م سه‌نعه‌ته‌ی فێر کرد به شمشاڵت
هه‌موو وه‌زنێکی گۆرانی، له توولانی هه‌تا کورتی،
به سه‌رپه‌نجه‌ی هونه‌ر کردت به دیلی کۆششی زاڵت
***
ئه‌ونده‌م بیست له مۆسیقا خورۆشی ڕۆحی بێگانه،
میزاجی کورده‌واریم تێکچووه ده‌روێش عه‌بدوڵڵا!
ده‌خیلت بم ده‌سا به‌و لاوک و ئای‌ئای و حه‌یرانه،
شه‌پۆلی زه‌وقی میللی پر ده‌روونی مات و چۆڵم که
له" بێتهۆڤن" گه‌لێک زیاتر به ڕۆحم ئاشنای وه‌ڵڵا
ده ئه‌ی ده‌روێش سکاڵایه‌ک له گه‌ڵ ڕۆحی کوڵۆڵم که
این وبلاگ توسط هه لو راه اندازی شده است و هدف ان جمع اوری اشعار کردستان و خلاصه ای از اخبار مربوط به کردستان است 0 لذا از علاقمندان به هنر وادبیات کردی صمیمانه دعوت می نمایم که اشعار خود را در قسمت نظرات برایم بفرستید با سپاس فراوان از همه شما عزیزان .