ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌فمان هه‌بێ!
قادر وریا
"دوعا" یه‌كه‌م كچ نیه كه له‌م كوردستانه، ببوورن "له‌م به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌مینه‌دا!"و له نێو ئێمه‌ی كورد، ببوورن له نێو ئێمه‌ی "نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن مێژوو‌و دانیشتووی نێو لانكه‌ی شارستانه‌تی"دا،

له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی كوردی یا به وته‌یه‌كی دیكه له ژێر سایه‌ی "ده‌سه‌ڵاته نموونه‌یی‌یه‌كه‌ی ناوچه‌دا"! به دڕندانه‌ترین شێوه، ده‌كوژرێ. "دوعا" یه‌كه‌م ئافره‌ت نیه كه به مه‌زڵوومانه‌ترین شێوه گیانی لـێ ده‌سێندرێ‌و به ناوی سڕینه‌وه‌ی نه‌نگ‌و شووره‌یی‌و كڕینه‌وه‌ی حه‌یا‌و شه‌ڕه‌ف، كۆتایی به ژیانیان ده‌هێنرێ‌و له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئابڕوو، ناوبانگ، خه‌ون‌و خولیا‌و ئاره‌زوو‌و داهاتووشیان تیرۆر ده‌كرێ. كه‌س نازانێ ژماره‌ی ئه‌و كچ‌و ژنانه‌ی له‌م كوردستانه‌ی سه‌قه‌ت له حه‌یا‌و شه‌ڕه‌ف تێ‌گه‌یشتوو، به گولله‌ی كاك‌و باب‌و مێرد‌و ته‌نانه‌ت ئامۆزای خاڵۆزای پوورزای ئه‌و كه‌سه‌ی به منداڵی لێیان ماره‌كراون كوژراون، چه‌نده؟ كه‌س نازانێ چه‌ند كچ‌و ژن له ساڵـێ‌دا، ناچار ده‌بن ئاگر له جه‌سته‌ی خۆیان به‌ربده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه ئه‌م هه‌مووه غه‌در‌و تاوان‌و سووكایه‌تییه ده‌رحه‌ق به خۆیان نه‌بینن! ئه‌دی ئه‌وانه‌ی به نه‌وت‌و به‌نزین ئاگر ده‌درێن‌و به جه‌سته‌ی برژاوی بێ‌گیانه‌وه، ده‌خرێنه ژێر خاك‌و وه‌ك په‌نابردن بۆخۆكوژی ده‌درێنه قه‌ڵه‌م، چه‌ندن؟
دوعا یه‌كه‌م شه‌هیدی خۆشه‌ویستی، یه‌كه‌م فریشته‌ی به‌غه‌در كوژراو‌و یه‌كه‌م كارمامزی گورگان خواردووی ئه‌م وڵاته نیه. به هه‌زارانی وه‌ك دوعا، بوون به نێچیری جه‌هل‌و تاریكی‌و نه‌زانی‌و، له ژێر دار‌و به‌رد‌و بلوك‌و مست‌و پێلاقه‌ی عه‌قڵییه‌تێكی دواكه‌وتووانه‌دا پلیشاونه‌وه. به هه‌زارانی وه‌ك دوعا، هه‌ر به‌و تاوانه كه ویستوویانه بۆخۆیان هاوژیانی هه‌تا سه‌ریان هه‌ڵ‌بژێرن، واتا به تاوانی خۆشه‌ویستی، دڵی پڕ له ئه‌وین‌و سه‌ری پڕ له خولیا‌و ئاره‌زوویان دابێژدابێژ كراوه‌و به نۆره‌ی خۆیان بوون به‌و سه‌ربازه بێ‌ناونیشانانه‌ی هیچ كه‌س هیچ جارێك، چه‌پكه گوڵێك له سه‌ر مه‌زاریان دانانێ. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكوو گڵكۆی بێ‌ناز‌و تووك لێكراویان، ده‌درێته به‌ر سووكایه‌تی، چونكه گوایه تاوانیان كردووه‌و حه‌یا‌و شه‌ره‌فی پیاوانی بنه‌ماڵه‌و عێل‌و عه‌شیره‌تی خۆیان بردوه.
مه‌رگی "دوعا" یه‌كه‌م "شاكار"و به‌رهه‌می خوێناویی كه‌لتوورێكی خێڵه‌كی‌و پیاوسالار‌و بۆگه‌نیو نیه، مه‌رگی "دوعا" یه‌كه‌م كاره‌ساتی نێو نه‌ته‌وه‌یه‌كی به تاوان راهاتوو نیه، به‌ڵام یه‌كه‌م تاوانه كه گه‌رده‌لوولێك له نه‌فره‌ت‌و تووڕه‌یی به‌رامبه‌ر به ژنكوژی‌و، غه‌در‌و تاوان كردن به‌رامبه‌ر به ژنانی له‌م كوردستانه‌دا وه‌ڕێ خستوه. له سایه‌ی حوزووری نوێترین به‌رهه‌می تێكنۆلۆژیی پێوه‌ندی‌و راگه‌یاندن له سه‌ر زه‌وی‌و نیشتمانێك كه كۆنترین‌و، نامرۆڤانه‌ترین نه‌ریتی دژ به ژن (به‌ردباران)ی لـێ‌به‌ڕێوه ده‌چێ، مه‌رگی دوعا یا ده‌نگدانه‌وه‌ی تاوانی ویژدان هه‌ژێنی كوشتنی ئه‌م كیژۆڵه‌یه بووه به خاڵی ده‌سپێكی بزاڤێكی سه‌رانسه‌ری. ده‌نگی دلێری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، هه‌موو سنووره‌كانی بڕیوه. هه‌ر له سنووری جوغرافیایی‌یه‌وه بگره تا سنووری نه‌ته‌وایه‌تی، چینایه‌تی، ره‌گه‌زی، جینسی‌و هتد. ئه‌وه‌تا پیاوانی به‌ڕاستی خاوه‌ن حه‌یا‌و شه‌ڕه‌ف، له ریزی پێشه‌وه‌ی ژنانی وه‌زاڵه‌هاتوو له بێ‌مافی‌و ژنكوژی، له‌م حه‌ره‌كه‌ته‌دا به‌شدارن. یه‌زیدی بوونی "دوعا"و موسڵمان بوونی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، یا كورد بوونی ئه‌میان‌و عه‌ره‌ب بوونی ئه‌ویان ـ ئه‌گه‌رچی تاقمێك هه‌لپه‌رست‌و سه‌له‌فی هه‌وڵیان داوه بیكه‌ن به ماكه‌ی شه‌ڕی تایفی ـ ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه‌ی له‌بیر مرۆڤه تێگه‌یشتوو‌و خاوه‌ن ویژدانه‌كان نه‌بردۆته‌وه. وردبوونه‌وه له نێوه‌رۆكی ئه‌و هه‌موو بابه‌تانه‌ی رووبه‌ری گۆڤار‌و رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كانیان داپۆشیوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان‌و قسه‌ی دڵی جه‌ماوه‌ری خرۆشا‌و، پێمان ده‌ڵـێ ئیراده‌یه‌كی گه‌وره له هه‌ناوی كوردستان‌و له نێو كورده‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهاندا خه‌ریكه شكڵ ده‌گرێ. ئیراده‌یه‌ك كه نه‌ك هه‌ر چی‌دیكه چاو له‌م ژنكوژییانه له كوردستاندا نانوقێنێ، به‌ڵكوو ئه‌م جۆره "شه‌ره‌فپارێزی"یه، به مایه‌ی نه‌نگ‌و شه‌رشۆڕی بۆ خه‌ڵكی كوردستان‌و به هۆكاری به‌رباد دانی ئابڕوو ئێعتیباری نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌زانێ.
گوێ له زایه‌ڵه‌ی ئه‌م بزاڤه به‌رینه بگرن تا دڵنیا بن تێگه‌یشتنێكی راسته‌قینه‌و سه‌رده‌مییانه له ئابڕوو، نامووس‌و حه‌یا‌و شه‌ره‌ف خه‌ریكه كوردستان داده‌گرێ. ئابڕوو و شه‌ڕه‌فی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، نه‌ته‌وه‌كه‌ی، كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كه‌ی له دابین بوون‌و پاراستنی ماف‌و ئازادییه‌كانی ئینسان دایه. ویژدانم، تێگه‌یشتنم، مرۆڤبوونم‌و دڵسۆز بوونم بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان‌و ئێعتبار‌و ناوبانگیان، پێم ده‌ڵێن بێشه‌ڕه‌فیی به ته‌واو مانا، به‌شداری له ژنكوژی‌و تاوانخوڵقێنی له ژێر ناوی پاراستنی شه‌ڕه‌ف‌و نامووس دایه‌و له‌مڕۆشدا هیچ شه‌ره‌فێك له شه‌ره‌فی په‌یوه‌ستبوون به‌م بزووتنه‌وه‌یه، گه‌وره‌تر‌و پیرۆزتر نیه.
بۆ ستوونی "خه‌مه‌كانمان"ی رۆژنامه‌ی "كۆیه" نووسراوه

+ نوشته شده در ۱۳۸۶/۰۲/۳۰ ساعت ۱:۳۸ ب.ظ توسط هه لو
|
این وبلاگ توسط هه لو راه اندازی شده است و هدف ان جمع اوری اشعار کردستان و خلاصه ای از اخبار مربوط به کردستان است 0 لذا از علاقمندان به هنر وادبیات کردی صمیمانه دعوت می نمایم که اشعار خود را در قسمت نظرات برایم بفرستید با سپاس فراوان از همه شما عزیزان .