قیرانی نه ریتی ناه حه زی خو سوتاندن له کوردستان
|
به نێوی خودای گه‌وره‌و دلۆڤان |
|
قه‌یرانی نه‌ریتی ناحه‌زی خۆسوتاندن له کوردستان |
|
به‌داخه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و به‌تایبه‌تی ساڵی 1384 هه‌تاوی،خۆسوتاندن‌و خۆ‌خنکاندن یان هه‌ر شێوازێکیتری خۆکوشتن به‌تایبه‌تیش له‌ناو ژناندا بونه‌ته نه‌ریتێکی ڕۆژانه و هه‌مو ڕۆژێک گوێمان له هه‌واڵێکی دڵته‌زێنی خۆسوتاندن یان خۆکوشتنی ژن یان هێندێ جار پیاوێک ده‌بێت که به زۆری ئه‌م ڕوداوانه‌ش له‌م وڵاتانه‌دا ڕوده‌ده‌ن که کوردستانیان داگیر کردوه. به‌م ڕه‌واڵه که ئێستا ده‌چێته پێش خه‌ریکه ئه‌م دیارده ناحه‌زه که له راستیدا نه‌گه‌تیڤترین هه‌ڵوێستێکه که مرۆڤێک له جیاتی خۆڕاگری‌و ڕوبه‌روبونه‌وه له گه‌ڵ کێشه‌کان ده‌یگرێته‌به‌ر، ده‌بێت به قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و له‌سه‌روی هه‌موشیان کوردستان. وه‌ک ڕونه هه‌مو نه‌ریت یان کرده‌ویێکی ناحه‌ز سه‌رچاوه‌گرتو و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک دابونه‌ریتی پڕ له هه‌ڵه‌و نه‌زا‌نی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ن که له دێرزه‌مانه‌وه بونه‌ته باو‌و وه‌کو قڕنو به‌ستۆی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه وه‌نوساون و تا ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش نه‌ی هه‌وێت رزگاری بێت‌و واز له‌م نه‌ریتانه نه‌هێنێت که ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی خۆکوشتن و خۆی له خانه‌خوێیه‌تی پاراستنی هه‌ڵوێسته ناشارستانیه‌کان له‌مه‌ڕ ماف زه‌وتکردن ده‌رناوێت ، بێگومان به‌و پێیه که گه‌لانی دونیا له بوواری ئازادی پێدان و هاندان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی زیاتر دروشم به‌رز ده‌که‌نه‌وه و خه‌ڵکانی تامه‌زرۆی ئازادی ، بۆ رزگاری له‌ژێرده‌ستی هه‌مو هه‌وڵو ته‌قه‌للایێک ده‌ده‌ن تا خۆیان له‌م وه‌زحه ڕزگار بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ڕیشه‌کێشکردنی ئه‌م قه‌یرانه نه‌دۆزرێته‌وه، قه‌یرانی خۆکوژی زۆر له‌م نه‌خۆشیه مه‌ترسیدارانه‌ی که خه‌ڵکانی ناوچه‌که ئه‌وڕۆ هه‌وڵی له‌ناو بردنیان ده‌ده‌ن،وێران که‌ر تر و مه‌ترسیدارتر ده‌بێت و ده‌کرێت بکوترێت که هه‌ر ئێستاش مه‌ترسیدارتره. خه‌رابیێک که خۆکوشتن یان خۆسوتاندن به‌باری دێنێت ته‌نیا له‌بوواری جیسمی یان فیزیکی نیه به‌ڵکو کاریگه‌ریه‌کانی مه‌نفی خۆکوژی له بوواری ڕوحیش چ له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌و که‌سوکار و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر مناڵان و چ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاش یه‌کجار وێرانکه‌رن. به‌ڕاستی بۆچی ده‌بێ مرۆڤێک ئه‌وه‌نده فشاری بۆ بهێندرێت یان ئه‌وه‌نده به زه‌قی مافێکی زه‌وت بکرێت که له داخان یان له بێده‌ره‌تانیا‌ن تاکه‌چاره ڕێگه‌ی خۆده‌ربازکردنی خۆی خۆکوژی بزانێت؟ سه‌د حه‌یفو مه‌خابن که ئه‌و کرده‌وه خه‌رێکه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه په‌ره ده‌ستێنێت و که‌سیش خۆی به به‌رپرسار یان به‌رپرس نازانێت. هۆکاره‌کانی خۆسوتاندن یان خۆکوژی چین؟ په‌ڕه‌گرتنی دیارده‌ی ناحه‌زی خۆسوتاندن زۆرتر خۆی له‌م هۆکارانه‌دا ده‌بینێته‌وه: 1ـ زاڵبونی ڕوحیه‌ی ئیستبدادی به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری بننه‌ماڵه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه که له‌جیاتی مناڵه‌کانیان بڕیار ده‌ده‌ن. 2 ـ زاڵبونی کۆمه‌ڵێک حکومه‌تی هه‌ڵنه‌بژێردراوو تۆتالیته‌ری دژی ئازادی و هه‌مو به‌هایێکی مرۆڤایه‌تیو ئایینی که خۆیان به به‌رپرسی هیچ گیر‌و گرفتێکی خه‌ڵکه‌کانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا نابینن که هیچ ، به پێچه‌وانه هۆی پێکهێنانو زیندو بونه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کێشه‌کانیشن و سه‌ره‌ڕای زه‌وتکردنی هه‌مو مافێکی سه‌ره‌کی ژیانێکی ئاسایی، قوڕگی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شیان گرتۆته‌ده‌ست و به‌داییم هه‌ڕه‌شه‌ی خنکاندنی لێده‌که‌ن. 3 ـ پاراستنی دابونه‌ریته هه‌ڵه‌کان و ته‌نانه‌ت دیفاع لێکردنیشیان له لایه‌ن به‌شێک له مامۆستایانی ئایینی له جیاتی چاره‌سه‌رکردن یان ئیسلاحکردنیان(وه‌ک ژن به‌ژنه،ژن به‌زۆر به‌شودان، مناڵ ماره‌کردن ، به‌رخوێندانی ژن یان مناڵ بۆ ئاگر کوژاندنه‌وه، ته‌بلیغ یان ڕاگه‌یاندن و داواکاری بۆ ئه‌وه که دایک‌و باوک مافیان هه‌یه له‌جیاتی مناڵه‌کانیان بڕیار بده‌ن و.....). 4 ـ هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی ماڵی و جیاوازی یان نێوانی زۆری ته‌به‌قاتی . 5 ـ بێ ده‌سه‌ڵاتی و بێبه‌شی ژنان و ناهاوسه‌نگیێکی زۆر له ژیانی ژن‌و مێردایه‌تیدا له به‌شێکی زۆری بنه‌ماڵه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه. 6 ـ که‌ڵک وه‌رگرتنی سیاسی و هاندان و هه‌ڵگیرساندنی تۆوی دوبه‌ره‌کی له‌لایه‌ن ئاحزابی سیاسی لائیک بۆ وروژاندنی کێشه‌که به‌شێوه‌یێک که ژن، پیاو به دوشمنی خۆی بزانێ و بنه‌ماڵه به‌ره‌و لێک هه‌ڵوه‌شان بچێت له جیاتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، به شێوه‌یێک که هه‌م مافه‌کان زه‌وت نه‌کرێن و هه‌م بنه‌ماڵه‌ش به‌ره‌و پته‌وو ئارام بونه‌وه بچێت . 7 ـ ڕوکردنه ئیعتیاد . 8 ـ بێهومێدی له ژیان به هۆی دور که‌وتنه‌وه له به‌ها ئه‌خلاقیه‌کانی ڕاستینی ئایین و کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی تر. چاره چیه؟ به‌و پێیه که وه‌لانان یان ئیسلاحی دیارده هه‌ڵه‌کان که زۆربه‌یان سه‌رچاوه‌گرتو له مێژوی چه‌ند هه‌زارساڵه‌ن، کاڕی ڕۆژێک و دو ڕۆژ نینه وکارێکی هوشیارانه‌و ڕونکردنه‌وه‌یێکی ڕۆشنبیری و زانستیانه‌یان پێویسته و له لایێکی‌تر وه‌لانانی حکومه‌ته‌کانی زۆردار‌و تێکده‌ری کۆمه‌ڵگه مه‌رجێکی سه‌ره‌کی نه‌هێشتنی ئه‌م قه‌یرانانه‌ن و پێویستیان به زه‌مانه ، پێده‌چێت که باشترێن ڕێگه‌کانی چاره‌سه‌ری یان هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه له‌وه‌دابن که : ـــ مامۆستایانی ئایینی و زانستی و ڕۆشنبیران‌و هه‌مو ڕێکخراوه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌کان له هه‌مو ئاستێک‌دا دڵسۆزانه هه‌وڵ بده‌ن بۆ هوشیار کردنه‌وه‌و یارمه‌تیدانی خه‌ڵک و پێشنیاری ڕێگه چاره‌ی نه‌هێشتنی هۆکاره‌کانی خۆکوشتن ، به‌ڕونکردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندن و هه‌ڵوێست گرتن یان به هه‌ر شێوازێکی باشتر که گونجاو بێت ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه. ـــ خۆسوتاندن و خۆ‌خنکاندن یان هه‌ر هه‌وڵێکیتری له‌م شێوه‌یه به کارێکی نه‌زانانه و نامرۆڤانه‌و ناشارستانی‌و ترسنۆکانه بۆهه‌ڵاتن له‌ده‌ست کێشه‌کان وه‌سف بکرێن و ئه‌نجامده‌رو هۆکاره‌که‌شی ئیدانه بکرێن و له هه‌وڵدان بۆ به‌قاره‌مان وه‌سفکردنیان خۆ بپارێزرێت. ـــ هه‌وڵ بدرێت که ڕێگه‌چاره‌ی خۆڕاگری‌و هه‌وڵدانی به‌جێو گونجاوی شارستانی بۆ خۆده‌ربازکردن له کێشه‌و نه‌هامه‌تیه‌کان بدۆزرێته‌وه و له ڕێگه‌ی کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن یان هه‌ر شتێکی گونجاو بگه‌یه‌ندرێته ناو کۆمه‌ڵگه . ـــ ئه‌و حیزب‌و ڕێکخراوانه‌ی که له قه‌یرانی سیاسی‌دا گیریان کردوه یان ده‌یان هه‌وێت به هه‌ر قیمه‌تێک سه‌رنجی خه‌ڵکانێک ڕابکێشن ، ڕێگه چاره‌یتر بگرنه به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و خۆکوشتن به ته‌سلیم بون له به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا وه‌سف بکه‌ن که ماف زه‌وتکه‌رن نه‌ک بیانکه‌ن به قاره‌مان. ـــ بنه‌ماڵه‌کان گرینگیه‌کی ته‌واو بده‌ن به‌و حه‌ز و داخوازیانه‌ی که ڕه‌وان و مافی سه‌ره‌کی هه‌ر مرۆڤێکن و هه‌وڵ بده‌ن له هه‌مو بوارێک‌دا هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی گیر‌و گرفته‌کانیان بده‌ن نه‌ک ڕێگرو هۆکارێک بن بۆ دروستبونی گیر و گرفته‌کان. ــــ مامۆستایانی ئایینی ته‌نیا خۆکوژه‌کان سه‌رکۆنه نه‌که‌نو هۆکاره‌کانی خۆکژی له‌بیر بکه‌ن، به‌ڵکو دایک‌و بابه‌کان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی پیاوه‌کان هان بده‌ن که وه‌ک مرۆڤ سه‌یری مناڵه‌کان یان ژنه‌کانیان بکه‌ن و مافه‌کانیان نه‌ک هه‌ر پێ ڕه‌وا ببینن به‌ڵکو به مافێکی سه‌ره‌کی ئه‌وانی بزانن که خودا پێی داون‌و که‌س ئه‌و مافه‌ی پێ نه‌دراوه که مافه‌کانی که‌سانیتر زه‌وت بکات. جیا له هه‌مو کێشه‌کانی کولتوری کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه پێویسته ئه‌م مه‌تڵه‌به به‌جوانی شی بکڕێته‌وه که له‌لایه‌ێک مرۆڤ بۆخوی خۆی دروست نه‌کردوه تا مافی کۆتایی هێنان به ژیانی به‌ده‌ست خۆ بێت یان خۆی له‌ناو به‌رێت و له ڕوانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه خۆکوژی قه‌تڵی عه‌مده و هه‌رگیزیش نابه‌خشه‌رێت ،په‌س خۆکوژی به هیچ بیانوو به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه و ئه‌و که‌سه یان ئه‌و که‌سانه‌ش که بونه‌ته فشار یان هۆکار یان هانده‌ری خۆکوژی یان خۆسوتاندن له ئه‌نجامده‌ری خۆکوژیه‌که تاوانبارترن و شه‌رمه‌زاری دونیا‌و قیامه‌تی خودا‌و خه‌ڵکی خودان و له لایێکی‌تر خۆکوژی ته‌سلیمبونه له به‌رامبه‌ر، به‌رامبه‌ره‌که‌دا و پێویسته فێر بین و خه‌ڵکی خۆشمان فێر بکه‌یین که فێری خۆڕاگری‌و ڕێچاره دۆزینه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ سه‌لماندنو به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانمان بین نه‌ک ناهومێد بین و پاش خۆدۆڕاندن ته‌سلیمی کێشه‌کان بین که خودای گه‌وره‌ش فه‌رمویه‌تی: انه لا ییاس من روح الله الاالقوم الکافرین : له‌ڕاستیدا له ڕه‌حمه‌تی خودا ناهومێد نابن جگه له قه‌ومی بێ باوه‌ڕه‌کان.*قورئانی پیرۆز |
این وبلاگ توسط هه لو راه اندازی شده است و هدف ان جمع اوری اشعار کردستان و خلاصه ای از اخبار مربوط به کردستان است 0 لذا از علاقمندان به هنر وادبیات کردی صمیمانه دعوت می نمایم که اشعار خود را در قسمت نظرات برایم بفرستید با سپاس فراوان از همه شما عزیزان .