ولامی مصطفی هجری به نامه ی 87 خویندکاری زانکویکان
02: وه‌ڵامی رێزدار مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتی حدکا به نامه‌ی 87 خوێندکاری زانکۆکا ن
به سڵاو‌و حورمه‌ت !
به‌ڕێزان!
نامه‌که‌تانم به‌ده‌ست گه‌یشت، ره‌خنه‌و پێشنیاره‌کانتان که هه‌ڵقوڵاوى هه‌ستى به‌تینى نیشتمانپه‌روه‌رىو دڵسۆزى بۆ نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌که‌مان بوو، منى زیاتر له رابردوو به دواڕۆژى روونى رزگارى هیوادار کرد. چ په‌یامێک له‌وه هیوابه‌خشتره که کۆمه‌ڵێک له رۆڵه‌کانى وشیارى گه‌له‌که‌مان له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا که که‌سانێک ـ هه‌رچه‌ند که‌م ـ تۆوى بێهیوایى له دڵى خه‌ڵکه‌که‌ماندا ده‌چێنن، ده‌یانه‌وىَ وا نیشان بده‌ن، یان وا حاڵى بوون که به جیابوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک له کادرو پێشمه‌رگه‌کانى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران خه‌بات بۆ رزگارى به کۆتا هاتووه هاوده‌نگ له گه‌ڵ ده‌یان هه‌زار له رۆڵه‌کانى دێموکرات پشتى حیزبى خۆیان ده‌گرن و به‌ره‌و پێشکه‌وتن هانى ده‌ده‌ن و که‌م و کووڕىیه‌کانى به گوێیدا ده‌چپێنن. ئَێمه ئه‌و ره‌خنه‌و پێشنیارانه به باوه‌شى ئاوه‌ڵاوه وه‌رده‌گرین، چوونکه له‌و باوه‌ڕه‌داین که ره‌خنه به واتاى ره‌سه‌نى خۆى، داینامۆى حه‌ره‌که‌ت و به‌ره‌وپێش چوونه. بێجگه له‌وه، ئێوه‌ن خاوه‌نى راسته‌قینه‌ى حیزبى دێموکراتء ره‌خنه‌گرتن و پێشنیارکردن ئه‌رکى ئێوه‌یه، بۆیه که‌س بۆى نیه له‌و ره‌خنانه دڵگران بىَ.
هاوڕىَیان، قسه زۆره به‌ڵام له‌م مه‌جاله‌دا به کورتى له‌گه‌ڵتان ده‌دوێم:
کۆنگره‌ى سێزده‌هه‌مى حیزبه‌که‌مان راست بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه پێکهات که ئێوه له پێشنیاره‌کانتاندا ئیشاره‌تان به به‌شێکى کردووه، نوىَبوونه‌وه، مه‌جال ره‌خساندن بۆ لاوانء ئاماده کردنیان بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنى رێبه‌رایه‌تیى حیزب، یارمه‌تى وه‌رگرتن له هێزى ژنان، نوىَکردنه‌وه‌ى راگه‌یاندنى حیزب، ئاڵوگۆڕ له پێکهاته‌ى حیزب به شێوه‌یه‌ک که وه‌ڵامده‌رى ئه‌م سه‌رده‌مه بێت و ..... به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر له یه‌که‌م هه‌نگاوى دواى کۆنگره‌وه کێشه‌ى ناوخۆیى به‌رۆکى پێگرتینء هیچ مه‌جالێکى بۆ به‌دیهێنانى به‌رنامه‌کانى کۆنگره، که ویست و داخوازى به‌جێى به‌ده‌نه‌ى حیزبه‌که‌مان بوو، نه‌هێشته‌وه، که ئه‌وه بۆخۆى (مثنوى هفتاد من كاغذ شود). رێبه‌رایه‌تیى حیزب که له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵێکى زۆرى دا که ئه‌و هاوڕىَیانه له‌جیاتى به‌هانه پێ‌گرتن کار بکه‌ن و ده‌نگى زۆربه‌ى خه‌ڵکیان قبووڵ بىَ، ته‌نانه‌ت ئێمه ئاماده بووین که کۆنگره‌ى چوارده‌هه‌م زۆر زووتر له کاتى خۆى پێک بێنین بۆ رازى کردنى ئه‌وان، به‌ڵام قبووڵ نه‌کراو ئه‌وه رووى دا که بێجگه له خۆیان و دوژمنانى گه‌له‌که‌مان که‌س نه‌یده‌ویست.
ئێستا که ئه‌و کێشه‌یه نه‌ماوه، کاتى ئه‌وه هاتووه که به جیددى کار بکه‌ینء به‌رنامه‌کانى کۆنگره بێنینه دى. ئه‌وه‌تا له یه‌که‌م هه‌نگاودا له پلینۆمى نۆهه‌م دوو ژنى شیاو وه‌ک ئه‌ندامى موشاویرى کومیته‌ى ناوه‌ندى دیارى کرانء هه‌نگاو به هه‌نگاو ء به‌پێى ئیمکان باقى وه‌عده‌کانى کۆنگره که پێشنیاره‌کانى ئێوه‌ش له‌خۆ ده‌گرىَ جێبه‌جىَ ده‌که‌ین. چونکه رێبه‌رایه‌تى حیزب باوه‌ڕى به پێکهێنانى ئه‌و ئاڵوگۆڕانه هه‌یه‌و له به‌رانبه‌ر کۆنگره‌دا خۆى به "متعهد" ده‌زانىَ.
له‌و پێناوه‌دا چاوه‌ڕوانیمان له ئێوه‌و هه‌موو دڵسۆزانى حیزبى دێموکرات هه‌یه که هه‌روا له‌گه‌ڵمان بن، به ره‌خنه‌کانتان یارمه‌تیمان بده‌ن، به پشتیوانى بێدرێغتان وه‌ک هه‌میشه به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن هێزمان پێَببهخشن.
حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران هى هه‌موومانه، هى گه‌لى کورد له کوردستانى ئێرانه، بۆیه به‌تواناى هه‌موومان به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نىَ.
هه‌ر بژین بۆ حیزب و گه‌له‌که‌مان
هاوڕێتان ـ مسته‌فا هیجرى

+ نوشته شده در ۱۳۸۵/۱۲/۱۰ ساعت ۱۱:۴۹ ق.ظ توسط هه لو
|
این وبلاگ توسط هه لو راه اندازی شده است و هدف ان جمع اوری اشعار کردستان و خلاصه ای از اخبار مربوط به کردستان است 0 لذا از علاقمندان به هنر وادبیات کردی صمیمانه دعوت می نمایم که اشعار خود را در قسمت نظرات برایم بفرستید با سپاس فراوان از همه شما عزیزان .