له هۆنراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا عبدالكریمی ( مدرس ) له مولوودنامه و میعراجنامه كه‌یا 

 

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری ڕه‌هبه‌ری ئیسلام   ***   بڕژی به‌سه‌ر‌تا سه‌لات و سه‌لام

   ئه‌ی یادگاری نه‌ته‌وه‌ی ئاده‌م        ***   بۆ تۆ بوو دنیا ده‌رچوو له عه‌ده‌م

  دڵێ به یادی تۆ نوورانی بێ          ***   له گه‌ڵ فریشته ئه‌بێ به هاوده‌م

  چاوێ بڕوانێ بۆ ناوچاوانت            ***   وه‌رئه‌گرێ نووری باره‌گای قیده‌م

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری ڕه‌هبه‌ری ئیسلام   ***   بڕژی به‌سه‌ر‌تا سه‌لات و سه‌لام