كوردێكی موسڵمانم

 

من كوردێكی به‌دینم ***            نه‌وه‌ی " صلاح‌الدین " م

ڕزگاری ئه‌م میله‌ته‌م          ***    له ئیسلامدا ئه‌بینم

كوردێكی موسڵمانم          ***   من ڕۆڵه‌ی كوردستانم

خه‌ڵاتم بانگی خوایه          ***   بۆ گه‌ل و نیشتمانم

 كوردێكی به غیره‌تم         ***   دژ به زوڵم و زیلله‌تم

هه‌رگیز ده‌سبه‌ردار نابم     ***   له خاك و له میلله‌تم

من كوردێكی دڵپاكم         ***   ده‌ر به‌ده‌ر و بێ خاكم

هه‌زار جۆر ئاواره‌م كه‌ن      ***   هه‌ر به‌نده‌ی خوای تاكم

 كوردێكی خاوه‌ن هۆشم   ***   ئاو خاكم نافرۆشم

بۆ سه‌ربه‌ستیی و ئازادیی ***   ته‌واو شه‌یدا و په‌رۆشم

  كوردێكی خوا په‌رستم     ***   كانیی باوه‌ڕه هه‌ستم

له سه‌ر كزیی و داماویی    ***   بێزار و وه‌ڕس و په‌ستم

كوردێكی موسڵمانم          ***   سه‌‌ربازێكی قورئانم

بۆ به‌رزیی په‌یامی خۆا       ***   خه‌ڵاته ماڵ و گیانم