Nalos.NET
17/06: په‌ندی پێشینیان
Category: په‌ندی پێشینیان
Posted by: admin
بۆقی واهه‌یه قیڕه‌ی له بۆڕه‌ی گا گه‌وره‌تره، به‌ڵام ناتوانێ گاسن راکێشێ و پێستیشی بۆ پێڵاو نابێ(جوبڕان خه‌لیل جوبران)
له خه‌ڵکدا بۆ چاکه بگه‌ڕێ؛ له خۆتا بۆ خه‌راپه.(فرانکلین)
له بیابان گرفتاری دز بیت چاکتره له‌وه‌ی له‌ناو کۆشک و ته‌لاردا هاوڕێی نه‌زان بیت.(فرانکلین)
مێش ده‌م و چاوی شیر فرۆش ده‌ناسێ.(په‌ندی ئنگلیزی)
مرۆڤی باش نامرێ؛ چونکه کرده‌وه‌کانی له‌دوای خۆی ده‌دوێن(قوڵترا)
قورسترین ته‌نگانه ئه‌وکاته‌یه‌که مرۆڤ له کاتی ناخۆشی دا یادی خۆشی پێشووی بکاته‌وه.(دانتی)
مردن ناخۆشترین شت نییه؛ له‌وه ناخۆشتر ئه‌وه‌یه به دوای دا بگه‌ڕێی و ده‌ستت نه‌که‌وێ.(په‌ندی ئینگلیزی)
له دڵدارێکیان پرسی چی خۆشه؟ وتی ماچی له ناکاو
له بێروویه‌کیان پرسی چی خۆشه؟ وتی خوانێکی رازاوه‌ی بێ پاره
له بازرگانێکیان پرسی چی خۆشه؟ وتی کارێک سودو قازانج بکا
له شوانێکیان پرسی چی خۆشه؟ وتی دۆڵێک گیاداربێ و شیروماست.
له رۆژنامه نوسێکیان پرسی چی خۆشه؟ وتی نهێنی‌یه‌ک ئاشکرا بکه‌م و وته‌یه‌کی بۆ ڕێکخه‌م.
له هه‌ژارێکیان پرسی چی خۆشه؟ وتی پارچه‌قوماشێک ئێسکی پێ داپۆشم و خواردنێک سکمی پێ تێر بکه‌م. *
**********************************
وتیان به ڕێوی شاهیدت كێیه؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
وتیان پشیلـه، گووت به ده‌رمانه
دایپۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویژدانه
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه
مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له كوێ وه‌ركه‌وێ
ناشكوری مه‌كه به‌م به‌شه كاكه
له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ چاكه
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه
هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه
پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ككو
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
پیاو كارێك بكا كه پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره!
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه
ئه‌و كه‌سه دۆستی گیانیگیانیته
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار‌و بارێكه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
ڕێژنه‌بارانه یا ڕه‌شه‌بایه
هه‌ر عومری به‌فر به بای فه‌نایه
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له وه‌جاخا
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
خۆشیم نه‌دیوه له‌م ڕۆژگاره
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
له خه‌ڵکدا بۆ چاکه بگه‌ڕێ؛ له خۆتا بۆ خه‌راپه.(فرانکلین)
له بیابان گرفتاری دز بیت چاکتره له‌وه‌ی له‌ناو کۆشک و ته‌لاردا هاوڕێی نه‌زان بیت.(فرانکلین)
مێش ده‌م و چاوی شیر فرۆش ده‌ناسێ.(په‌ندی ئنگلیزی)
مرۆڤی باش نامرێ؛ چونکه کرده‌وه‌کانی له‌دوای خۆی ده‌دوێن(قوڵترا)
قورسترین ته‌نگانه ئه‌وکاته‌یه‌که مرۆڤ له کاتی ناخۆشی دا یادی خۆشی پێشووی بکاته‌وه.(دانتی)
مردن ناخۆشترین شت نییه؛ له‌وه ناخۆشتر ئه‌وه‌یه به دوای دا بگه‌ڕێی و ده‌ستت نه‌که‌وێ.(په‌ندی ئینگلیزی)
له دڵدارێکیان پرسی چی خۆشه؟ وتی ماچی له ناکاو
له بێروویه‌کیان پرسی چی خۆشه؟ وتی خوانێکی رازاوه‌ی بێ پاره
له بازرگانێکیان پرسی چی خۆشه؟ وتی کارێک سودو قازانج بکا
له شوانێکیان پرسی چی خۆشه؟ وتی دۆڵێک گیاداربێ و شیروماست.
له رۆژنامه نوسێکیان پرسی چی خۆشه؟ وتی نهێنی‌یه‌ک ئاشکرا بکه‌م و وته‌یه‌کی بۆ ڕێکخه‌م.
له هه‌ژارێکیان پرسی چی خۆشه؟ وتی پارچه‌قوماشێک ئێسکی پێ داپۆشم و خواردنێک سکمی پێ تێر بکه‌م. *
**********************************
وتیان به ڕێوی شاهیدت كێیه؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
وتیان پشیلـه، گووت به ده‌رمانه
دایپۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویژدانه
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه
مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له كوێ وه‌ركه‌وێ
ناشكوری مه‌كه به‌م به‌شه كاكه
له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ چاكه
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه
هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه
پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ككو
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
پیاو كارێك بكا كه پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره!
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه
ئه‌و كه‌سه دۆستی گیانیگیانیته
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار‌و بارێكه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
ڕێژنه‌بارانه یا ڕه‌شه‌بایه
هه‌ر عومری به‌فر به بای فه‌نایه
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له وه‌جاخا
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
خۆشیم نه‌دیوه له‌م ڕۆژگاره
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
* ئه‌وپه‌ندو ئامۆژگاریانه‌ی ناویان له ناو که‌وانه‌دا نه‌هاتووه هه‌موویان په‌ندی ئینگلیزین که به‌رێز کاک که‌ماڵ کۆی کردونه‌ته‌وه و بۆ ماڵپه‌ری نه‌ڵۆس ی ناردوون.
گوڵبژێرێك له په‌ندی پێشینیان، ده‌رهاتوو له کتێبی دیاری مه‌هاباد له‌نووسینی مه‌لا غه‌فور ده‌باغی
+ نوشته شده در ۱۳۸۵/۱۲/۰۳ ساعت ۳:۵۰ ب.ظ توسط هه لو
|
این وبلاگ توسط هه لو راه اندازی شده است و هدف ان جمع اوری اشعار کردستان و خلاصه ای از اخبار مربوط به کردستان است 0 لذا از علاقمندان به هنر وادبیات کردی صمیمانه دعوت می نمایم که اشعار خود را در قسمت نظرات برایم بفرستید با سپاس فراوان از همه شما عزیزان .