رسول رش‌احمدی شاعر و فرهنگی مهابادی درباره اشنویه می‌گوید:
ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌که‌ هه‌ن وا له شنۆ
گیان فیدا بو گه‌ل‌و هۆزن وه‌کو تۆ
پاڵی وێداوه وه‌پاڵیی کێوان
کووا ده‌ژی تاوێ دڵی من بێ ‌وان
استاد سید قادر سیادت شاعر معاصر درباره اشنویه می‌گوید:
گه‌ر ده‌پرسی له من نیشانی شنۆ
پێت بڵێم چۆنه شاری شاری جوانی شنۆ
وه‌ک دڵی ڕۆشنی ئه‌وینداران
کاتی رێ بچته جێژوانی شنۆ
ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ڵده‌نیشی ئاوی ڕنوو
خۆشه سه‌یرانی کوێستانی شنۆ
وه‌ک به‌هاری به‌هشته رۆژی به‌ڵام
زۆر له‌ رۆژ خۆشتره شه‌وانی شنۆ
سه‌وز و پیروزه ره‌نگه خوار و ژوور
وه‌ک یه‌که عه‌رز و عاسمانی شنۆ
کومه‌ڵێکی نه‌جیب‌و رۆشنبیر
خه‌ڵکی ئه‌و شاره ساکینانی شنۆ
پڕ له زاناو ئه‌دیب و دانیشمه‌ند
شه‌وچران بۆ دڵی گه‌لانی شنۆ
مه‌وته‌نی شیخ ئه‌مین و ئه‌حمه‌دی کور
شاری دڵداری و عاشقانی شنۆ
بۆیه بازاری گه‌رمه‌ شێعر و ئه‌ده‌ب
له دڵی ساردی کێوه‌کانی شنۆ
هه‌ر که‌سێ دێت‌و ئاوری دینێ
ئه‌منیش ده‌سته چیله‌کانی شنۆ
ده ‌خوای گه‌وره ‌خۆت بیپارێزه
له‌ به‌ڵای عه‌رز و ئاسمانی شنۆ
دڵی (سه‌ید‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌) له‌وێ به جێ‌ماوه‌
ره‌نگه بووبێته باخه‌وانی شنۆ