پێنج ئەستێرە.! سمکۆ بێ کەس
پێنج ئەستێرە.! سمکۆ بێ کەس
بەربەیانە و هیشتا ئەستێرەی بەیان
چاوەرێ نوێ بونەوەی رۆژێکی نوێ یە
ئیستا دایکی رۆڵەکانی گەل
بە بێ نوستن چاو لە دەرگاو چاوەرێ یە
لەم رۆژەدا، لەم رۆژەدا
دەستی تاوان جارێکی تر وەک گشت جاران
پێنج لاوی کوردیان شەهید کرد
پەڵەیەکی رەشی تریان
خستە ناو لاپەرەیی مێژویی پر لە خوێنیان
تاوانێکی دیکەیان بۆ خۆیان تۆمار کرد
ئەوانە کێن لە دار دران شەهید کران
ئەوان کۆمەڵیک پەپولەی نیشتمان بوون
کە تەنیا دڵیان بۆ ئازادی لە لێدان بوون
ئەوانە کێن کە ئەم بەیانە لە سەحەری دەم بەیاندا
چونە بەر پەتی سێدارە
چەند لاوی دڵپاکی خاکی جوانی کوردستان بوون
کە ناویان رەمزی تیکۆشانە بۆ هەموو کورد
لە رێی ئازادی یا گیانی خۆیان فیدا کرد
ئەی ئەوانە کێن کە دەستیان رەش وپر تاوانە
ئەوانەی کە کوێرن، کەڕن ، ،نەزانن
کۆنەپەرستی بێ ویژدانن
ئەوانەی مانایی ژین و ژیان و ئازادی هەر نازانن
لە بەرەبەیانی بەیانێکی نوێ دا
دڵی پێنج لاوی کورد یان لە لێدان خست
بە پەتی سێدارەی تاوان شەهیدیان کرد پینج ئەستیرە
ئایی کە تاوانێکی شومەو
ئایی کە حکومەتی ئاخوندەکان دژی ئازادین
تەنیا کاریان خوین رشتن و تاوانە
ئەی ئە ستیرەکانی بەیانی دەم بەیانم
ئەی رۆلەکانی کوری کوردی نیشتمانم
ئەی پەپولە بێ نازەکانی خاکی پاکی کوردستانم
دڵنیا بن ، دڵنیا بن حکومەتی ئاخوندەکان بەم تاوانەو
هەزار تاوانی تریان
هەرگیز ناتوانن دەنگمان ببرن
بویە دڵنیا بن ئەم رژیمە دەبێ بروا
ئازادی یە داوای رەوا
با هەموو مان لە هەر کوێ بین دەنگ هەڵ برین
دژی ئەم دەسەڵاتە شومە
ئەو کاتەیە ئەم تاوانانە کوتایی دێ
ئازادیمان بۆ وەدی دێ
سمکۆ بێ کەس.
این وبلاگ توسط هه لو راه اندازی شده است و هدف ان جمع اوری اشعار کردستان و خلاصه ای از اخبار مربوط به کردستان است 0 لذا از علاقمندان به هنر وادبیات کردی صمیمانه دعوت می نمایم که اشعار خود را در قسمت نظرات برایم بفرستید با سپاس فراوان از همه شما عزیزان .