عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی پاراوتر بێت ده‌بێ سانسۆڕ به كار بهێنرێت
خۆرهه‌ڵات نیوز: به هاوكاری ناوه‌ندی رووناكبیری كاوه و سه‌نته‌ری ئاڵا له شاری هه‌ولێر پڕۆژه‌ی تاوتوێ كردنی زمانی یه‌كگرتووی كوردی له ژێر ناوی (حه‌ڵقه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی زمان) به‌ڕێوه چوو.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 14/1/2009 له هۆڵی سه‌نته‌ری ئاڵا له شاری هه‌ولێر كۆڕێكی هاوبه‌ش بۆ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده و دوكتور شێركۆ بابان و دوكتور یوسف شه‌ریف ساز درا بۆ تاوتوێ كردن و وتووێژ كردن له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش بردنی زمانی كوردی. له نێوان ئاماده بوانی ئه‌م كۆڕه ژماره‌یێك پسپۆر و شاره‌زا له زمان و هه‌روه‌ها ژماره‌یێك كه‌سایه‌تی له حیزبه سیاسییه‌كان ده‌هاتنه به‌ر.
سه‌ره‌تا عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده وته‌كانی خۆی پێشكه‌ش كرد و له نێوان قسه‌كانی دا ئاماژه‌ی به چه‌ند ره‌هه‌ندێكی زمانی یه‌كگرتوو و چونیه‌تی پێكهاتن و په‌ره‌پێدان و دۆخی ئێستای زمانی كوردی كرد.
حه‌سه‌ن زاده له سه‌ره‌تای وته‌كانی دا به‌ئاماژه‌دان به‌وه‌یكه زمانی یه‌كگرتوو دروست ده‌بێت، دروست ناكرێت، زمانی هاوبه‌ش ناكرێت دروست بكرێت به‌ڵكو له درێژه‌ی پرۆسه‌یێكی مێژوویی دا خۆی له نێو گه‌لان دا دروست ده‌بێت. زمان له پێش بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و جیاوازی گه‌لان بوونی هه‌بووه له نێوان كومه‌ڵه مرۆییه‌كان و ئه‌وه‌ی كه زمانێكی هاوبه‌ش پێك دێنێت كومه‌ڵێك فاكته‌ری جیاجیایه كه بارودۆخێكی مێژوویی له قۆناغێكی تایبه‌ت دا دروستی ده‌كات.
حه‌سه‌ن زاده له درێژه‌ی قسه‌كانی دا زمانی عه‌ره‌بی به نموونه هێناوه و وتی: ئه‌وه‌ی كه وایكرد له نێو ئه‌و هه‌مووه زاراوه جیاوازه‌ی عه‌ره‌بی دا زاراوه‌یێك سه‌ربكه‌وێت و هه‌موو گه‌له‌كه لێی تێبگه‌ن دوو فاكته‌ری ئابووری و ئایین بوو. فاكته‌ره ئایینییه‌كه‌ش خۆی ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌می رۆڵی ئابووری بوو، به شێوه‌یێك كه له میژووی كۆنی عه‌ره‌ب به هۆی هه‌بوونی بتخانه‌ی كه‌عبه له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هۆزی قوڕیش ساڵانه هه‌موو هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان دوو جار كۆ ده‌بوونه‌وه له‌و ناوچه‌یه و له مه‌راسیماتێك دا شێعر خوێندنه‌وه و وتار خوێندنه‌وه و موفاخیره كردن به ئه‌دب به ڕێوه ده‌برا. لێره‌دا ده‌بوایه به زمانێك قسه‌و وتار و شێعر بخوێندرایه‌ته‌وه كه هه‌موو هۆزێك لێی تێبگات ئه‌وه بوو كه زاراوه‌ی خانه‌خوێ(قوڕه‌یشی) ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی قورئانی پێ بنووسرێ زاراوه‌یێك بوو كه هه‌موو عه‌ره‌ب لێی تێده‌گه‌ییشتن و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كتێبه ئایینییه‌كه‌شیان به‌م زاراوه‌یه بنووسرێ.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌كانی دا ئاماژه‌ی به ره‌وتی مێژوویی كرد له زمانی كوردی و ئاماژه‌ی به چه‌ند قۆناغێك كرد: زمانی كوردی هه‌وڵی جۆراوجۆری بۆ دراوه كه بتوانرێ زاراوه‌یێكی هاوبه‌ش له نێوان نه‌ته‌وه‌كه دا دروست بكرێت. ئه‌م هه‌وڵانه له سه‌رده‌می میری بۆتانه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه زاراوه‌ی كرمانجی سه‌روو ده‌بێته زمانی ئه‌ده‌ب و شاعیران پێی ده‌نووسن. له پاش ئه‌م قۆناغه زمانی هه‌ورامی له قۆناغێكی مێژوویی دا به هۆی بوونی شێخه‌كانی نه‌قشبه‌ندی له ناوچه‌ی هه‌ورامان له ته‌وێڵه و بیاره په‌ره ده‌ستێنێت له نێو نه‌ته‌وه‌ی كورد دا. به سه‌ردانی خه‌ڵكی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه جۆراوجۆره‌كان زمانی شێخ یان خه‌لیفه به رێگه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه ده‌گه‌یشته ناوچه‌كانی تر. دوای ئه‌مه‌ش له سه‌رده‌می نوێ دا له میرنشینی بابان زاراوه‌ی كرمانجی خواروو(سۆرانی) كه‌وته نێو پڕۆسه‌ی گه‌شه كردن و ئه‌ده‌بیاتی كوردی.
حه‌سه‌نزاده پێی وابوو ئێمه ئێستا زمانی یه‌كگرتووی كوردیمان هه‌یه و ئه‌وه‌ی ئێستا پێی ده‌نووسین نه‌ك زمانی كرمانجان به‌ڵكوو زمانی یه‌كگرتووی كورده. به‌لگه‌ش بۆ ئه‌و قسه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و زاراوه‌یه بۆ ماوه‌ی 200 ساڵه به‌م زاراوه‌یه ده‌نووسرێت. ئێستاشی پێوه بێت خه‌ڵكی به ویست و نه‌ویستی خۆیان رۆژانه له راگه‌یاندن و له شوێنه جیاجیاكان دا گوێ بیستی ئه‌م زاراوه‌یه ده‌بن و به ده‌یان ملیۆن لاپه‌ڕه له كه‌له‌پووری كوردی به‌م زمانه تۆمار كراوه. و نزیكه‌ی 80 ساڵه كه له پارچه‌یێك له كوردستان پێی ده‌خوێندری و پێی ده‌نووسرێ و به ڕه‌سمی ده‌ناسرێت.
به وته‌ی حه‌سه‌نزاده بۆ ئه‌وه‌ی زاروه‌یه‌ك ببێته زمانی یه‌كگرتوو مه‌رج نییه باشترین زاراوه بێ یاخود زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌و زاراوه‌یه قسه بكه‌ن. چونكه ده‌رفه‌تی مێژوویی زمان ده‌خوڵقێنێ. ده‌نا ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ ئێستا زمان بخوڵقێنین ئه‌وا ده‌بێ كرمانجیی ژووروو بكه‌ینه زمانی یه‌كگرتوو چونكه لانیكه‌م له نیوه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر به‌و زاراوه‌یه قسه ده‌كه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌كانی دا باسی له‌و كرد كه چۆن هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زمانی یه‌كگرتووی كوردی ره‌وته‌كه‌ی خۆی بپێوێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تی له سانسۆر كرد وتی: ده‌بێ سانسۆڕ به كار بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی پاراوتر بێت. ده‌بێ وشه و زاراوه و رێزمانی هه‌ڵه له‌م زمانه دابماڵدرێ.
حه‌سه‌ن زاده به كار هێنانی دوو زاراوه‌ی له سیستمی په‌روه‌رده به هه‌ڵه وه‌سف كرد و وتی: ئه‌مه ده‌بێته هۆی دابڕانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و دروست كردنی دوو نه‌ته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر به به دوو زاراوه بخوێنین ده‌بینه دوو میلله‌ت. ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی كه زمانه كه میلله‌تان لێك جیا ده‌كاته‌وه. زمانه میلله‌تان رێك ده‌خا.
ئه‌و له درێژه دا نموونه‌یێكی هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بۆ تێكدانی زمانی كوردی و نه‌ته‌وه‌ی كورد له لایان دوو رژیمی ئێران و ئێراق باس كرد و گێڕایه‌وه كه له ئێران كاتێك رادیۆی كوردی دامه‌زرا له لایان ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه بورنامه‌یه‌ك ساز ده‌كرا به ناوی "وه‌رن پێكه‌وه كوردی فێر ببین" و به چه‌ندین زاراوه رسته‌یێكیان ده‌وته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دابڕان دروست بكه‌ن له نێو نه‌ته‌وه‌كه ده‌نا بۆ هیچ كات زاراوه‌یێكی جیاواز له‌و زاراوه فه‌رمییه فارسی به‌كار نه‌ده‌برا له هیچ راگه‌یاندنێك دا و قه‌ت نه‌یانده‌كوت وه‌رن پێكه‌وه فارسی فێر ببین و نه‌ده‌هاتن وشه‌یه‌كی زمانی فارسی به 10 زاراوه بڵێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له باسی هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێراق بۆ تێكدانی زمانی كوردی ئاماژه‌ی به وه‌شاندنی دوو روژنامه‌ی كوردی به دوو زاراوه‌ی كرمانجی خواروو(سۆرانی) و كرمانجی سه‌رووكرد بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی زمان و نه‌ته‌وه‌یی كورد بشێوێنێت. له حاڵێكدا قه‌ده‌غه‌ی كردبوو كه به‌رپرسانی حكومی به زاراوه‌ی ناوچه‌ی خۆیان قسه بكه‌ن.
حه‌سه‌نزاده جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئێمه سه‌دان ساڵه زمانی خه‌ڵك فێر ده‌بین بۆ نابێ وشه‌ی له‌هجه‌یه‌كی تری زمانه‌كه‌ی خۆمان فێر بین.
ئه‌م كۆڕه له كاتژمێر 4:15 كۆتایی پێ هات.
ئاماده كردن: شوانه حیسامی نه‌قشبه‌ندی
این وبلاگ توسط هه لو راه اندازی شده است و هدف ان جمع اوری اشعار کردستان و خلاصه ای از اخبار مربوط به کردستان است 0 لذا از علاقمندان به هنر وادبیات کردی صمیمانه دعوت می نمایم که اشعار خود را در قسمت نظرات برایم بفرستید با سپاس فراوان از همه شما عزیزان .