ئه‌ترسم له شه‌قامی "قاسملو" فه‌رشی سوور بۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد راخه‌ن!

2008 06 15 - 11:48
دڵشاد جه‌مشیدی
نامه‌یه‌ک بۆ ...
که هه‌واڵی به‌ستنی کۆڕی یادکردنه‌وه‌ی "خومه‌ینی" له هۆڵی پێشه‌ودا بڵاوکرایه‌وه. هه‌ولێری هه‌لاکۆ به‌زێنم وه‌ک به‌یروتی، بوکی شارانی جیهان هاته پێش‌چاو که له‌بن‌چه‌پۆکی چه‌کی ئێرانی ئیسلامیداو له ژێر سێبه‌ری بیری چه‌وتی "حزب‌الله"دا سیمای له سیمای بوکێکی رفێندراوو ئه‌تک‌کراو ده‌چێت.
که بیستم وێنه‌ی "خومه‌ینی" له سینگی دیواری هۆڵێک هه‌لواسراوه که به‌ناوی یه‌که‌م سه‌رۆک‌کۆماری کوردی بێ‌کۆماره‌وه نێودێر کرابوو! هه‌ولێرم زه‌لیلتر له ده‌شتی کۆیه‌ی هاوینی 1996 هاته‌به‌رچاو، هه‌ر ئه‌و هاوینه که جگه له هه‌تاوی ته‌مموز راجیمه‌ی به ناوی ئێرانی ئیسلامی نه‌خشێنراویش سینگی ده‌شته‌که‌ی حاجی کوردی سوتاند.
ده‌گه‌ڕام بۆ ده‌نگێک بۆ هه‌ڵویستێک بۆ هاوارێک! تۆ بێژی له سه‌رانسه‌ری باشورمدا کوردێک، روناک‌بیرێک، شاعیرێک بیری نه‌بێته کێڵگه‌ی هه‌ڵویستێک‌و دڵی نه‌بێته کانگای هاوارێک‌و قه‌ڵه‌می نه‌بێته دایکی دوو ر‌سته‌ی ناره‌زایه‌تی؟
نا ئه‌مه باشوره‌که‌ی شیَخ نییه‌و ئه‌مه باشوره‌که‌ی میری ره‌واندزم نییه‌و ئه‌مه باشوره‌که‌ی ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌و خۆڕاگری‌و راستی‌و قۆربانیدان نی‌یه.
وتم نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رۆک بنوسم! بیرم کرده‌وه بنوسم چی؟
بنوسم پیاوه خراپه‌کانی ناو چیرۆکه پڕ له ژانه‌که‌ی کورد دوور له چاوه‌کانی تۆی سه‌رۆک هه‌ستاون ناو‌و یادی پێشه‌وای کوردیان ئه‌تک کردووه...
بنوسم چی؟
بنوسم کاک مه‌سعود دوور له چاوی تۆ له هه‌ولێره به "غه‌زه" کراوه‌که‌ی کورددا رێز له یادی جه‌لادێک ده‌گرن که بریاری جیهادی دژ به کوردی هاوپشت‌و هاوره‌گه‌زت دا...؟
هه‌ر ئازا به‌خۆمدا شکامه‌وه، ئای که گێلم من!
تۆ بێژی کاک مه‌سعود که چاوی هیوای گه‌لێک له کرده‌وه‌ی ئه‌ڕوانێت‌و دڵی ئازادی ویستی کورد هیوای ته‌مه‌ندرێژی بۆ ئه‌خوازێت، نه‌زانێت خومه‌ینی کێ بوو؟
ئای که گێلم من! تۆ بێژی ده‌زگای پاراستنی پارتی وا زه‌لیل بوبێت که پیاوه خراپه‌کانی ناو چیرۆکه دووپات‌و سه‌د پاته‌که‌مان بتوانن دوور له چاوی سه‌رۆک به دزییه‌وه حه‌فله بۆ یادی خومه‌ینی بگێڕن؟
ئه‌ی به کێ بڵێم؟
خۆ باشورم له پاله‌وانێکی نوستو ده‌کات‌و ئه‌زانم پاله‌وانانیش خه‌ونیان سوک نی‌یه.
وتم له ده‌ڤه‌رێکدا که رۆشنبیرانی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌رپرسێکی حیزبی هه‌زاران لاپه‌ره ده‌نوسن‌و له‌سه‌ر کوژرانی شۆخێک ده‌سته‌وداوێنی ئه‌فلاتون‌و مارکس و نیچه‌و...ده‌بن له‌سه‌ر هه‌تک کرانی ناو‌و یادی سه‌رۆک‌کۆماره شه‌هیده‌که‌یان زاری ئاسمان له پێڵاوی زه‌وی ده‌سون.
ئه‌وه چه‌ند مانگی شه‌رمه‌زارو چه‌ند هه‌تاوی لاره‌مل هیوادار هه‌ڵدێن‌و بێ‌هیوا ئاوا ئه‌بن، به‌ڵام هێشتا نه‌ته‌وه په‌ره‌ستانی وڵاتی من بێ‌ده‌نگ له ره‌سمی خومه‌ینی ئه‌ڕوانن‌و بێ‌ده‌نگتریش به‌سه‌ر ئه‌م تراژیدیایه‌دا تێ‌ده‌په‌ڕن.
روناک‌بیرێک که له‌سه‌ر که‌می کاره‌با فه‌لسه‌فه شی ئه‌کاته‌وه له ئاست شکانی حورمه‌تی نه‌ته‌وه‌یدا بێ‌ده‌نگه! قه‌ڵه‌مێک که خه‌یار خواردنی فڵانه سه‌رۆک حیزب ئه‌کات به بابه‌تی هه‌زه‌لی، له ئاست له‌نوێژ چوونی پیرۆزایه‌تی خاکیدا چاوی داخستووه‌و له بیری چووه‌ته‌وه زاتی قه‌ڵه‌م له نوسیندایه!
روناک‌بیرێک که بۆ دوعا قه‌له‌مه‌که‌ی خوێنی لێ‌ئه‌چۆڕی! بۆ قه‌داستی دزراوی نه‌ته‌وه‌که‌ی تاکه هه‌ناسه‌یه‌کیش هه‌ڵناکێشێت‌و ده‌زگایه‌ک که به ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی به‌ناوی چاک‌سازیه‌وه له په‌یکه‌ری فیساره حیزب‌دا سه‌رف ئه‌کات ئاماده نی‌یه دوو لاپه‌ڕه له‌سه‌ر زه‌قترین هه‌ڵه‌ی ساڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باشورمان بنوسێت.
نائۆمێدی دایگرتمه‌وه که بیرم که‌وته‌وه هه‌ر ئا له‌م باشوره‌دا هه‌ر له ئامێزی کاک ئه‌حمه‌دی شێخداو له بن سێبه‌ری ره‌شتی‌و کلاوه‌که‌ی مه‌وله‌وی‌و له به‌ر دوو چاوی کراوه‌ی په‌یکه‌ری شیَخی به‌رزه‌نجه‌دا چه‌ند سال پێش ئێستا بوو که کۆڵنه‌ده‌ر شاعیری رۆژهه‌لاتی، خه‌ڵکی هه‌واره‌که‌ی قانعی وه‌ته‌ن‌په‌ره‌ست له گه‌ڵ غالبی ئاشق‌تر له وه‌لی دێوانه به‌ده‌ستی میرغه‌زه‌به ریش پانه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌رۆژی روناک شه‌هیدکران‌و که‌سیش ته‌نانه‌ت له ژێر لێوه‌وه ده‌نگی لێوه نه‌هات!
ئای که خاکی ئه‌م وڵاته‌مان چه‌ند ئازا کوژ‌و ئازادی کوژه.
کام روناکبیر بۆ کام مرۆڤی به‌هه‌ڵویست بنوسم که له نه‌وه‌ده‌کاندا نه‌وه‌ده‌کانی دوێنی! خاکی باشورم کرابووه قه‌سابخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتم‌و که‌سیش ده‌نگی نه‌کرد.
که‌س ناگه‌ڕێت به دوای گۆڕه کێل شکاوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی میواندا و که‌س ناگه‌ڕێت به‌دوای فایلی ئه‌نفالی رۆڵه‌کانی رۆژهه‌لاتدا.
به کێ بلێم؟ به کێ بێژم ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستان له ئاست ئێرانی ئیسلامی هاوسێدا وا ده‌سته‌ووه‌ستانه که له سنوور گه‌مه‌ی راجیمه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌کات‌و له پایته‌ختیش کۆڕیادی خۆمه‌ینی پێ‌ساز ئه‌دات! ره‌وا نی‌یه که له دۆخێکی وادا هۆڵێک به ناوی پێشه‌واوه ناودێر بکرێت، کاتێک ده‌توانن ره‌سمی پێشه‌وا‌و شه‌هیدانی رێبه‌ر له دیواری ئه‌م نشتیمانه بده‌ن که هیچ هێزێک نه‌توانێت پێتان لابه‌رێت .
کاتێک ده‌توانن هۆڵێک به‌ناوی پێشه‌واوه بکه‌ن که هیزی ئه‌وه‌یشتان هه‌بێت که نه‌هێڵن کۆماری ئیسلامی یادی خومه‌ینی تێدا بکاته‌وه. ده‌نا ئه‌مه گه‌مه‌کردنه به هه‌ست‌و غروریی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یان ملیۆن کورد.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌زمه‌ی چواردیواری‌و كورسییه له هه‌ولێر که راست ده‌بێت یادی قاتل‌و خوێنمژێکی وه‌ک خومه‌ینی له هۆڵێک بکرێته‌وه که ناوتان ناوه هۆڵی پێشه‌وا!؟
ده‌ترسم به‌و ئامانجه ئه‌و هۆڵه‌تان ناو نابێته هۆڵی پێشه‌وا که یادی خومه‌ینی تێدا به‌رز رابگرن، ئه‌ترسم له شه‌قامی قاسلمووش فه‌رشی سور بۆ ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد و سه‌حراروودی دابخه‌ن.
کانگای خه‌مێکی نه‌مرم چۆن میلله‌تم، خاکم له گه‌ڵ ئه‌ساره‌تێکی هه‌تایی ئه‌ژیت.
سبه‌ی

+ نوشته شده در ۱۳۸۷/۰۳/۲۷ ساعت ۱۰:۳۲ ق.ظ توسط هه لو
|
این وبلاگ توسط هه لو راه اندازی شده است و هدف ان جمع اوری اشعار کردستان و خلاصه ای از اخبار مربوط به کردستان است 0 لذا از علاقمندان به هنر وادبیات کردی صمیمانه دعوت می نمایم که اشعار خود را در قسمت نظرات برایم بفرستید با سپاس فراوان از همه شما عزیزان .