توركیا كێ ده شكێنێت؟
نامه‌وێت بگه‌رێمه‌وە سه‌ر باسی كۆنی مێژوو و رۆلی توركیا له رابردووی كۆندا، به‌لكه دەڵێم توركیا ناتو‌انێت به‌دوو رێگای جودا بڕوات. یه‌كیان چوونه بۆ ئه‌رووپاو ئه‌وی تریشیان گه‌رانه‌وەیه بۆ ده‌سه‌ڵات و خۆسه‌سپێنی خه‌ونه‌كانی سه‌ردەمی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه. توركیا هه‌ر به‌ته‌نیا له‌یه‌ك كێشه‌دا ناژیت، به‌لكه گه‌له كێشه‌یه‌ك دەوریان داو‌ە كه پێدەچێت قورسترینیان كێشه‌ی كوردبێت، چونكه پێیان وایه بزاڤی كورد‌و پێشكه‌وتنی كوردستانی باشور به‌ربه‌ستی سه‌رەكی گۆرانكارییه خالدارەكانی ئه‌وان دەبێت. بۆیه‌شه به‌درێژایی مێژوو له‌سه‌ركوت و په‌لاماری سه‌ربازی و رێگه‌چار‌ەی توندوتیژانه دژی كورد نه‌وەستاون. ئێستاش بوونی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كردۆته سۆنگه‌ی سیاسه‌تی سه‌ربازی و دەوله‌تیان بۆ په‌لاماردانی جارێكی تری كوردستانی باشور.
لێرە هه‌ندێك له ئه‌گه‌روهۆكارەكان باس دەكه‌ین.
ئه‌رمه‌نی گۆنگریس و كوری تیرۆریست
ئێستا فشارە نێودەوله‌تییه‌كان دژی توركیا له‌په‌رەسه‌ندنه، دوای فه‌رەنسا كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكاش له لێكۆلینه‌وەن بۆ به‌رەسمی ناساندنی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان له ساڵی 1915 له‌لایه‌ن توركیاو‌ە ئه‌نجام دراوە .ئه‌م مه‌سه‌له‌یه توركایی دوچاری هه‌زانێكی دەروونیكردووە. بو ئه‌وەی هێرشه فشارێكی دژە پێچه‌وانه دژی بریاری كۆنگرێس ئه‌نجام بدات، بڕیاری په‌لاماری سه‌ربازی له‌په‌رله‌مانی توركی دژی كوردستانی باشور دەردەكرێت. به‌ڵام پێم وایه ئه‌م فشارە درەنگه وەخته چونكه ئه‌مه‌ریكا به‌نیازی ستراتیژێكی نوێیه له عێراقدا، كه دوور نییه په‌لاماری سه‌ربازی توركی ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوەیه‌كیش له ئێراق ئالۆزتر بكات، به‌ڵام له‌كۆتایدا ئازارە دەروونییه‌كانی توركیا پڕ هه‌ژمونتر بكات. بۆیه‌شه ناوەندەكان كارێكی له‌مجۆر‌ەی توركیا به زیان بو توركیا ناودەبه‌ن.
توركیا گوێ به‌كه‌س نادات
پێدەچێت فشارە ناوەخۆییه‌كانی نێو دەسه‌ڵاتی توركی ئه‌م دەرەنجامه‌ی لێكه‌وتبێته‌وە.. باڵی سه‌ربازی نێو دەسه‌ڵات بۆ تێكشكانی سیاسی ئیسلامییه هه‌لبژێردراوەكان ئه‌م بڕیاەیان وەبه‌ر هێنا بێت. چونكه توركیا هه‌ر به‌ته‌نیا له‌به‌رژەوەندییه‌كانی له دەڤه‌رەكه ناترسێت، به‌لكه پێیان وایه ناسنامه‌ی توركی به‌هۆی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی ئیسلامییه‌كان دەكه‌وێته ژێر پرسیارەوە. له‌هه‌مان كاتیش‌دا گه‌رەكیانه پیشانی بدەن توركیا دەتوانێت شتێك بكات گه‌ر بیه‌وێت و بۆیه‌شه دەلێن ئێمه گوێ به ئامۆژگارییه‌كانی كه‌س نادەین. هێشتا وای دەبینم كێشه ناوەخۆییه‌كانی توركیا له‌وەزۆرتربن كه بتوانن به گواستنه‌وەی بۆ دەرە چارەسه‌ری بكه‌ن. دوور نییه باڵی سه‌ربازی بزانن ئاكامی په‌لاماری سه‌ربازی چی دەبێت، بۆیه‌شه بیانه‌وێت ئۆردوگان و دەسه‌لاته‌كه‌ی لاواز‌و سه‌رنه‌كه‌وتوو پیشن بدەن.
تیرۆر له‌عێراقه‌وە یا بۆ عێراق
توركیا له‌ژێر دروشمی رێگه‌گرتن له تیرۆر كه‌گوایه له‌كوردستانه دێت به‌نیازی په‌لامارن .. كه له‌راستیدا سه‌رچاوەكانی تیرۆر‌و هاوكاری كردنیان پێچه‌وانه‌یه له سوریا و ئێران و هێندێك شوێنی ترەوە دێت بۆ ناو عێراق. كه‌وایه له‌دەرەنجامی رێگه‌دان و رازی بوون به بریارەكه‌ی توركیا ، دەبێت رازیبوون هه‌بێت بۆ په‌لامارو چوونه نێو خاكی سوریا‌و ئێرانیشه‌وە. چونكه سه‌رچاوەكان ئاشكرایان كردووە كه ئه‌م دوو ولاته هاوكاری تیرۆر‌و پالپشتیان دەكه‌ن. بۆیه راشكاوانه دەردەكه‌وێت توركیا ته‌نیا ئامانجی له‌باربردنی بارودۆخی ئارامی كوردستانی باشور‌و لاوازكردنی دەسه‌ڵاتی كوردە له هه‌رێمی كوردستاندا.
وڵاتانی عه‌رەبی بۆ بێدەنگن
دوای بڕیاری رەسمی په‌رله‌مانی توركی بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ ناو خاكی (عێراق!!!) دەوله‌تی عه‌رەبی و كۆمبوونی دەوله‌تانی عه‌رەبی نه‌ك هێر نوقه‌یان نه‌كرد، به‌لكه له ژێرەوە و یاخود وەكو سوریا به ئاشكرا پالپشتی و خوشحالی خۆیان بۆ هێرش و په‌لامارێكی سه‌ربازی له‌مجۆرە ده‌ردەرن. لێر‌ەدا دەكرێت له‌ته‌ك پێشێلكاری یاسای نێودەله‌تی ، هه‌موو ئه‌و دروشمه دیماگۆگیانه‌ی وڵاتانی عه‌رەبیمان بۆ دەردەكه‌وێت كه به‌ناوی سه‌روەری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و گه‌لی عێراق د‌ەیكه‌ن. پێدەچێت له خه‌یاڵی خۆیاندا وایان لێدابێته‌وە.
یه‌كه‌میان: توركیا سنورێك بۆ دەسه‌ڵاتی كوردەكان دادەنێت و ئه‌و دەسه‌ڵاته‌ی دروستیان كردووە كه‌له بنه‌رەتدا سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه تێكدەچێت.به‌مه‌ش نیگه‌رانیان له‌هه‌مبه‌ر (یه‌كپارچه‌یی خاكی پیرۆزی عێراقی خۆشه‌ویست نامێنێت!!!)
دووەم: له‌رێگه‌ی په‌له‌ماری له‌مجۆرە كارەكانی ئه‌مه‌ریكای داگیركه‌ر خراپتر‌و خراپتر دەبێت. به‌مه‌ش به‌لای كه‌مه‌وە سوریا ترسی هێرش و فشاری زیاتری ئه‌مه‌ریكای كه‌متر دەبێته‌وە و ئێرانیش له فشارە دیبلۆماسی و سیاسییه‌كانی ئێستای ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا دوور دەخرێته‌وە.
به‌م واتایه‌ی هێلی دژە ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌دا توانیان توركیا به‌كردەوە رابكێشنه نێو ململانێكانیان دژ به‌ئه‌مه‌ریكا له روانگه‌ی به‌رژەوەندییه هاوبه‌شه‌كانیان له قۆناغی ئێستادا. بێ ئه‌وەی له‌بیریان چووبێت كه توركیا هاوپه‌یمانی سه‌ربازی ئیسرائیله‌و چاوی له به‌شێك خاكی (عێراق)ە. بێدەنگی وڵاتانی عه‌رەبی بۆ رەزامه‌ندیانه له‌سه‌ر سه‌ركوتكردن و راگرتنی كوردان و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئالۆزتركردنی هه‌نگاوەكانی ئه‌مه‌ریكاو تێكشكانی حكومه‌تی عێراقییه كه شیعه -كورد تێیدا باڵادەست و فه‌رمانرەوان.
به‌غدا .....؟
له‌كاتێكدا به‌غدا ناتو‌انێت بیمارەكانی خۆی تیماربكات چۆن دەتوانێت پێش له سه‌ربازكێشی توركیا بگرێت.. دیارە به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه هه‌ندێك له‌به‌رپرسه‌كانی به‌غدا له‌روانگه‌ی عه‌رەبچێتی به‌رچاوته‌نگانه پێیان خۆشه توركیا دەسه‌ڵاتی كوردیان له‌كۆڵ بكاته‌وە، كه له‌نێوەرۆكدا فشاری كوردی و هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ل شیعه به تێكچوونی ته‌وازنه‌كانیان دەزانن. به‌مه‌ش ناوچه ئارامه‌كانی كوردستان تێكدەچێت. به‌غدا له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی سێ قۆلی ئه‌مریكی و عێراقی و توركی دەیانه‌وێت چارەسه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن و توركیا ژمارەیه‌ك داواكاری پێشكه‌ش كردوون كه به‌شێكیان په‌یوەندی به نه‌هێشتنی بارەگاو بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان و گرتن وبه‌دەسته‌وەدانی 10 له‌سه‌ركردەكانی ئه‌م حیزبه‌یه، ئه‌وی تریشیان په‌یوەندی به چه‌ند خالێكی گرینگه‌وە هه‌یه كه ستراتیژیه‌تی توركیا له به‌ناو راونانی تیرۆیستان دەردەخات:
یه‌كه‌م: دواخستن و دەرهێنانی كێشه‌ی كه‌ركوكه له‌دەست كوردان.
دووەم: رێزنه‌گرتن و دان نه‌نانه به دەسه‌ڵاتی هه‌رێمی وكوردستان.
سێیه‌م: چه‌قاندنی ئاڵای عێراقه له ناوچه سنورییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان كوردستانی باشور وتوركیا.
چوارەم: دانانی بارەگای سنوریی و پركردنه‌وەی به سه‌ربازی عه‌رەب.
پێنجه‌م: به‌دەسته‌وەدانی به‌رپرسی ئاسایشی كوردستانه به توركیا كه گوایه هاوكاری تیروریستانی له‌نێو توركیا كردووە.
بێگومان كورد داوای چارەسه‌ری دیبلۆماسی ئه‌م كێشه‌یه دەكه‌ن، باش دەزانن په‌لاماری سه‌ربازی كۆتایی باشی نابێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وە نییه توركیا دەتوانێت له‌رێگای په‌لاماری سه‌ربازی ئامانجه‌كانی بپێكێت، به پێچه‌وانه كورد له‌ته‌ك لێكه‌وتنی زیانی سیاسی، دەتوانێت ئازاری زۆری توركیا بدات. پێویسته كوردستان ئه‌مجۆرە هه‌لوێستانه‌ی حكومه‌تی به‌غدا قبول نه‌كه‌ن كه ئامانجیان بێ بایه‌خ كردنی رۆلی دەسه‌ڵاتی كوردییه، له‌چارەسه‌ركردنی كێشه په‌یوەندیدارەكان به خودی كوردەوە.
ئه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان چی بكه‌ن
ده‌مێكه كوردستانی باشور له‌ئاكامی كردەوەكانی ئه‌م حیزبه دوچاری فشاری دەرەكی زۆر دەكرێنه‌وە. بێگومان چاك دەزانم ئه‌گه‌ر كێشه‌ی په‌كه‌كه‌ش نه‌بێت دەوله‌ته شوۆڤینیه‌كان كار بۆ نانه‌وەی كێشه دەكه‌ن، به‌ڵام له دوای راپه‌رینه‌وە كۆمه‌لێك روبه‌روبوونه‌وەوی سیاسی و چه‌كداریش رویداوە... زۆرجاران مرۆ ناچار دەبێت گومان له‌هه‌لسوكه‌وتی په‌كه‌كه بكات.. من پێم وایه په‌كه‌كه پێویسته رەچاوی هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستانی باشور بكات و هه‌رچی چاڵاكی هه‌یه بخاته نێو توركیا و له‌وێوە له نێوجه‌رگه‌ی خۆیانه‌وە لێبدرێن.. له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌بیرمان نه‌چێت ئێرانیش یه‌كێك بووە له‌م ولاتانه‌ی به وریاییه‌كی زۆرەوە هاوكاری بوونی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له‌م دەڤه‌رانه دەكه‌ن و له لایه‌كی تیرشدا تۆپ بارانی كوردستان دەكه‌ن.. سوریا رۆلی له پێگه‌یاندنی ئه‌م حیزبه له‌هه‌موو لایه‌ك زۆرتو كاراتر بووە، كه چی ئێستا دەسخۆشی له‌توركیا دەكات.
بۆ فشارەكان له یه‌ك كاتدا
ئێران تۆپبارانی سنورەكانی كوردستانی باشور دەكات وكه س لێی وەدەنگ نایێت، توركیا بڕیاری رەسمی چوونه نێو خاكی كوردستان دەدات، كه‌س رەخنه‌ی لێناگرێت... ئاماژەی گۆڕان و روداوەكان خێرا‌و خێراتر به‌رەو ناوچه‌كه‌یه.. ئایا ئه‌م فشارانه و كاردانه‌وەكانیش به‌رێككه‌وت له‌یه‌ك كاتدا دروست بوون، یاخود رێككه‌وتنێكی پته‌و وپێشوەختی هه‌یه.. من پێم وایه رێككه‌وتنی پێشوەخت بۆ فشارەكان هه‌یه. كورد دەبێت كاتێكی دیاری كراوی بۆ وەڵامی روداوەكان هه‌بێت ، لێكنزیكی و هاوشێوە له بیركردنه‌وە به‌شێكی زۆری پلان و فشارەكان تێكدەشكێننێت. كارێكی له‌بارە كه كورد له دەسه‌ڵاتی كوردستان و له‌به‌غدا رێگه جوداكان بۆ راگرتنی فشار‌و بڕیاری په‌لاماری توركی تاقی بكه‌نه‌وە. به‌لام پێناچێت پێمان بكرێت لێكترازانی هه‌ندێك درز‌و لێكجودایی هه‌لوێسته‌كان بشارینه‌وە. له‌شوێنێك خه‌لك خۆپیشاندان بكات وله‌شوێنێكی تیریش بێدەنگی!!! بۆیه‌شه كاتی وەها كاتی یه‌ك دەسه‌ڵاتی و یه‌كگۆیی و یه‌كبگرییه. كاتێك دۆراوین كه‌نه‌مان توانیوە یه‌ك فشاری به‌یه‌ك وەڵامی رێگه‌لێبگرین.
توركیا كێ دەشكێنێت
ئه‌گه‌ر توركیا پێی وابێت دەتوانێت له‌رێگه‌ی په‌لاماری سه‌ربازی دەتوانێت پێش له پێشكه‌وتنی وكوردستان بگرێت، هه‌له‌یه‌كی زۆر گه‌ورە دەكات، چونكه سه‌ردەمه‌كه گۆرانی زۆر به‌سه‌ر داهاتووە.. توركیا له جیاتی پته‌وكردنی پێگه‌كانی له دونیا‌و بازاری ئه‌وروپی هاوبه‌شدا، دوو هه‌نگاو بۆ دواوە دەچێت. توركیا دروشمی كرۆته لێدانی كورد، جارێك دەلێت من بڕیاری چارەنووسی كه‌ركوك دەدەم وجارێكیش له‌ژێر نێوی راونانی په‌كه‌كه‌و جارێكی تیرش به نێوی كۆنترۆلكردنی سنورەكان و هتر وه‌تر و .... زەمه‌نی تێكشكانی كورد دوور كه‌وتۆته‌وە.. راسته وڵاته داگیركه‌رو خنكێنراوەكان به ئایدیۆلۆژیایی نه‌ته‌وەیی ناتوانن له پێشكه‌وتنه سیاسییه‌كانی كورد بێدەنگ بن. به‌ڵام مه‌رج نییه چارەسه‌ری سه‌ربازی به‌ئامانجیان بگه‌یێنت. توركیا دەتوانێت خانوو یاخود پرد‌و شه‌قامه‌كامی كورستان بشكێنێت، به‌ڵام نه‌وەیه‌ك له دیموكراسی پێگه‌یشتوو ناشكێت. زەمه‌نی شكاندن به‌سه‌رچووە، ئێستا كاتی لێكگه‌یشتن و یه‌كتر دوانه.
این وبلاگ توسط هه لو راه اندازی شده است و هدف ان جمع اوری اشعار کردستان و خلاصه ای از اخبار مربوط به کردستان است 0 لذا از علاقمندان به هنر وادبیات کردی صمیمانه دعوت می نمایم که اشعار خود را در قسمت نظرات برایم بفرستید با سپاس فراوان از همه شما عزیزان .