له رووداوێكی مێژوویبدا یانه‌ی هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی خولی یانه مومتازه‌كانی عێراق له تۆپی پێ
| وه‌رزشی - له رووداوێكی مێژوویبدا یانه‌ی هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی خولی یانه مومتازه‌كانی عێراق له تۆپی پێ | |
PNA- راپۆرت: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا/ له یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی عێراق دا یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا نازناوی خولی یانه بژارده‌كانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی برده‌وه. به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 30 هه‌زاركه‌س، شه‌وی رابردوو له یاریگه‌ی شه‌هید فرٍِه‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، یاری كۆتایی خولی یانه بژارده‌كانی له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه به‌رِێوه‌چوو. له خوله‌كی 2 ی سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح یاریزان و گۆڵكاری یانه‌ی هه‌ولێر توانی گۆڵی هه‌ولێر له یارییه‌كه‌دا تۆماربكات و زه‌نگی سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌كه‌ی لێبدات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌ی جه‌وییه له یارییه‌كه‌دا به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتن و تا كۆتایی یارییه‌كه مه‌ترسییه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وام بوو، یاریزانان عه‌لی مه‌نسورِ و حوسێن سه‌دام و حه‌یده‌ر ره‌حیم چه‌ندین جار خۆیان به هێرشی جیاجیا تاقییكرده‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێسوود بوو، چونكه گۆڵچی هه‌ولێر سه‌رهه‌نگ موحسین و یاریزانانی به‌رگری سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند و رافد به‌دره‌دین و یاسر ره‌عد به شێوه‌یه‌كی باش به‌رگرییان له گۆڵی هه‌ولێر كرد. پیێش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ش به چه‌ند خوله‌كێك، به‌هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژیی، ناوبژیوان 3 یاریزانی له هه‌ردوو یانه ده‌ركرد، یاریزان ئه‌ركان نه‌جیب له هه‌ولێر و یاریزان حوسێن سه‌ددام و ئه‌حمه‌د ئه‌یاد له یانه‌ی جه‌وییه. له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ش، كه به سه‌ركه‌وتنی هه‌ولێر 1-0 گۆڵ كۆتایی هات، له مه‌راسیمێكی جوان دا كه مه‌لا به‌ختیار نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلمپی هه‌رێمی كوردستان و د. رۆژ نوری شاوێس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و چنار سه‌عد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و و پارێزگاری هه‌ولێر و جێگره‌كه‌ی و به‌رپرسانی لقی دووی پارتی و مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی حكومی و حزبی و وه‌رزشیی و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئۆلمپی كوردستان و یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و كوردستان و ئاماده‌بوون، یاریزانانی هه‌ولێر جامی خوله‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه و ئاسمانی یاریگه‌كه‌ش به یارییه ئاگرینه‌كان رووناك كرایه‌وه و جه‌ماوه‌ری یانه‌ی هه‌ولێریش ده‌ستیان به ئاهه‌نگگێران كرد، كه ئاهه‌نگه‌كه شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری یاریگه و گه‌رِه‌كه‌كانی ئازادی و ئیسكانی گرته‌وه و تا دره‌نگانێك به‌رده‌وام بوو. جێگه‌ی باسه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی یانه بژارده‌كانی عێراق له تۆپی پێ ، له ماوه‌ی 33 وه‌رزی رابردووی ته‌مه‌نی خولی یانه‌كانی عێراق دا. شیاوی باسه له یاری دیارییكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می خوله‌كه‌شدا، پێش به‌رِێوه‌چوونی یاری كۆتایی، له كاتژمێر 6:30ی ئێواره‌ی دوێنێدا یانه‌ی نه‌جه‌ف به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی برده‌وه و توانی پله‌ی سێیه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراق به‌ده‌ستبێنێت، كه به‌هۆیه‌وه وه‌رزی داهاتوو نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كات، له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌ب دا. | |
+ نوشته شده در ۱۳۸۶/۰۴/۱۸ ساعت ۹:۱ ق.ظ توسط هه لو
|
این وبلاگ توسط هه لو راه اندازی شده است و هدف ان جمع اوری اشعار کردستان و خلاصه ای از اخبار مربوط به کردستان است 0 لذا از علاقمندان به هنر وادبیات کردی صمیمانه دعوت می نمایم که اشعار خود را در قسمت نظرات برایم بفرستید با سپاس فراوان از همه شما عزیزان .